تەرمی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) مەتین ئەلقەلعە (سلێمان ئەلئەحمەد) کە ١٢ ی تشرینی یەکەم لە ئۆپەراسیۆنی دژی شانەکانی داعش لە دەیرەزۆر بە سەختی برینداربوو، لە ١٦ ی تشرینی یەکەم شەهیدبوو، لە ناوچەی تەل کۆچەر بەخاک سپێردرا.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی تەل کۆچەر مەراسیمەکەی ڕێکخست. دانیشتوانی ناحیەی تەل کۆچەر، چلاغا، دێرک و گەرکی لەگی، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ڕیشسپیانی هەرێمەکە بەشدارییان کرد.
فەرماندەیەکی یەپەگە، خالید دێرک، هەموو شەهیدانی ئازادی بیرهێنایەوە گوتی: "زۆر لایەن لەڕێگەی فیتنەوە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی هەرێمەکە دەدەن، بەڵام دانیشتوانی هەرێمەکە ئەو پلانەیان تێکشکاند و لە پڕۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری خۆیان پاراست".
دووپاتی کردەوە، شەهید مەتین بۆ ڕێگری لە گەڕانەوە داعش گیانی خۆی بەخت کرد، ئەگەر فیداکاری شەهیدان نەبوایە، نەماندەتوانی بە ئارامی و ئاشتی بژین. بەڵێنی دووپاتکردەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.
ئەندامی مەجلیسی ناوچەی تەل کۆچەر، حوسێک ئەلعەلی، ئاماژەی بەوە کرد، ئازادی گەلان بە فیداکاری دانیشتووانی وەک شەهید سلێمان مسۆگەر دەبێت، گوتی: "شەهیدان پێشەنگی مەعنەویی ئێمەن، هێز و پێداگری لە فیداکاری ئەوانەوە وەردەگرین. بەڵێن دەدەین ڕێگەی ئەوان بگرین و ئەو دەسکەوتانەی بە خوێنی ئەوان بەدەستهاتووە، بپارێزین".
پاشان ناسنامەی شەهید مەتین ئەلقەلعە (سلێمان ئەلئەحمەد) خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، تەرمی شەهید بە هەلهەلەی دایکان و درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا.