تەرمی ئەندامی تەڤ-دەم ئیڤا عەلی بەخاکسپێردرا
ئەندامی تەڤ-دەم ئیڤا عەلی کە ٣٠ ی ئادار لە قامیشلۆ لە ئەنجامی ڕووداوێک شەهید بوو، لە مەزارگەی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردرا.
ئەندامی تەڤ-دەم ئیڤا عەلی کە ٣٠ ی ئادار لە قامیشلۆ لە ئەنجامی ڕووداوێک شەهید بوو، لە مەزارگەی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردرا.
نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، نوێنەری پارتە سیاسییەکان، بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی تەڤ-دەم و کۆنگرەی ستار و سەدانی هاوڵاتی بەشداری مەراسیمەکە بوون.
هاوسەرۆکی مەجلیس بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ ئایدا ئیبراهیم تیشکی خستەسەر تێکۆشانی شەهیدان لەپێناو ژیانێکی ئازاد، بەڵێنیدا بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.
ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک جاسر ساڵەح بەرخۆدانی شەهیدانی بە "قارەمانانە" ناوبرد و گوتی: "سەری ڕێز لەبەرامبەر شەهیدان دادەنەوێنین کە گیانی خۆیان بۆ وڵات بەختکرد، یادیان هەمیشە لە دڵماندا زیندوو دەمێنێتەوە".
دایکی شەهید ئیڤا، لەیلا هیبۆ بەڵێنیدا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان تا بەدیهێنانی ئامانجەکانیان.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. دواتر تەرمی شەهید ئیڤا بە هەلهەی دایکان لە مەزارگەی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردرا.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە نزیک مەزارگەی شەهید دەلیل سارۆخان خێمەی سەرەخۆشی بۆ شەهید ئیڤا عەلی داناوە.