تەڤ-چاند: دژی هێرشەکانی قڕکردن بڕژێنە گۆڕەپانەکان
تەڤگەری چاندی کوردی ئەوروپا ڕایگەیاند، کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد ئەنجام دەدرێت و بانگەوازی کرد، " دژی ئەم دڕندەییە هەڵوێست بگرن و لە هەموو شوێنێک بڕژێنە گۆڕەپانەکان".
تەڤگەری چاندی کوردی ئەوروپا ڕایگەیاند، کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد ئەنجام دەدرێت و بانگەوازی کرد، " دژی ئەم دڕندەییە هەڵوێست بگرن و لە هەموو شوێنێک بڕژێنە گۆڕەپانەکان".
تەڤگەری چاندی کوردی ئەوروپا (تەڤ-چاند) بانگەوازی لە گەل و هونەرمەندانی کورد کرد لە بەرامبەر هێرشە قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکدا بوەستنەوە.
بانگەوازەکە بۆ گەلی کورد و هەموو هونەرمەندان بەم شێوەیەیە:
"دەوڵەتی تورکی نەژادپەرست و قڕکەر، بە بیانووی چالاکییەکەی ئەنقەرە، چەند ڕۆژێکە بە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی سەدان کەسی دەستبەسەر کردووە و بە ئەشکەنجە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکات.
کاتێک لە باشوری کوردستان لەبەردەم گەریلاکان شکستیان هێنا، هێرشی کیمیاییان کرد. لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کراون. لەو هێرشانەدا دەیان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و سەدان هاوڵاتی مەدەنیش برینداربوون. شوێنی ژیانی هاوڵاتیانی سڤیل وێران بووە، قڕکردنی بەکۆمەڵ دژی گەلی کورد ئەنجامدراوە.
جارێکی تر ڕایدەگەیەنین؛ دەوڵەتی تورک هەرچییەک بڵێت، ئەم شەڕە دژی پەکەکە نییە، دژی هەموو کورد و کوردستانە. داوا لە گەلەکەمان و هەموو هونەرمەندان دەکەین هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بەم دڕندەییە و لە هەموو شوێنێک بڕژێنە گۆڕەپانەکان".