تەڤ-دەم لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بانگەوازی راگەیاند
تەڤ-دەم لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و لەپێناو بەهێزکردنی یەکگرتووییدا بانگەوازێکی راگەیاند.
تەڤ-دەم لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و لەپێناو بەهێزکردنی یەکگرتووییدا بانگەوازێکی راگەیاند.
بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) پەیوەست بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بزوتنەوەکە لە راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەکردووە، "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە هێرشەکانی لە دژی ژێرخانی ئابووری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، دامەزراوەکانی کەرتی پەروەردە، تەندروستی و وێستگە و پاڵاوگەکانی نەوت . ئامانجی ئەو هێرشانە لەناوبردنی بناغەکانی ژیان، رێگری لە بەرەوپێشبردنی سیستمی دیموکراتیکی هەرێمەکەیە".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا تەڤ-دەم ئاماژەی بەوەکردووە، کە دەوڵەتی تورک بەهۆی ئەقڵیەتی نکۆڵیکارانەی خۆیەوە کە مافەکانی پێکهاتەکانی دیکە بە فەرمی ناناسێت، هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکە.
بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و دووڕوویی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی شەرمەزار کرد، کە لە بەرامبەر هێرشەکان و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگن.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا تەڤ-دەم داوای لە پێکهاتەکانی هەرێمەکە، هێز و پارتەکان، رێکخراوەکانی گەنجان و ژنان و رێکخراوە مەدەنیەکان کردووە کە لە بەرامبەر هێرشەکاندا یەکگرتوویی خۆیان پتەوتر و بەهێزتر بکەن.
هـ . ب