تەڤدەم بەشداری لە کەمپەینی خاوەنداری لە پەکەکە کرد
رێخستن و دەزگاکانی سەر بە تەڤدەم خاوەنداریان لە کەمپەینی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر کرد.
رێخستن و دەزگاکانی سەر بە تەڤدەم خاوەنداریان لە کەمپەینی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر کرد.
ڕێکخستن و دەزگاکانی سەر بە تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی (تەڤدەم) بەشداریکردنیان لە کەمپەینی دەستپێشخەری گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند.
زەینەب حەسەن ئەندامی نوسینگەی ژنانی تەڤدەم راگەیەنراوێکی خویندەوە لەبەردەم ناوەندی تەڤگەرەکە لە قامشلۆ.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " تێکۆشانی پارتی تیئۆری، پراکتیکیو خاوەن میراسێکی ئەخلاقی و مرۆڤیە کە بەهاکانی چەندین گەلان بە بناغە دەگرێت. هەروەها نوێنەرایەتی ڕێکخستنێکی رزگاریخوازە، بۆ دروستکردنی ئیرادەی کۆمەڵگەی ئازاد تێدەکۆشێت. لە هەمانکاتدا ئازادی ژنانی کردووەتە بناغەی تێکۆشانی رەوای خۆی و لە تیرۆر دوورە."
لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر مافێکی رەوایە، لەبەرئەوەی خزمەتی گەلان دەکات، هەروەها پاراستنی بەها جەوهەریەکانی دیموکراسیە. لەلایەکی دیکەوە کەلتوری ئاشتی، برایەتی و دیالۆگی ئاشتیانە لەنێو گەلانی هەرێمەکە بڵاودەکاتەوە."
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکرا کە بەناوکردنی پەکەکە وەک تیرۆر بە ئامانجی رزگارکردنی سیاسەتی دەوڵەتی شۆڤێنی تورکە، بۆ ئەوەیە کە دەستکەوتەکانی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە لەناوببەن.
بە ئامانجی پشتگیری لە دەستپێشخەریەکە هەڵمەتی دەرکردنی پەکەکە لەنێو لیستی تیرۆر، ئێمە وەک هەموو دەزگا، رێکخستن و یەکێتیەکانی نێو تەڤدەم بۆ کۆکردنەوەی واژۆ کار دەکەین. ئێمە لەم بڕوایەداین کە دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر ئاشتی و دیموکراسی مسۆگەر دەکات و مافی مرۆڤ دەپارێزێت. بۆیەش بانگەوازیمان لە یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا ئەوەیە کە ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنن."
ف.ق