بە دیمەن

تیمی تەندروستی: بۆ گەلەکەمان لێرەین و هەر لێرەش دەبین

ئەندامانی تیمی فریاکەوتنی تەندروستی کانتۆنی فورات لەسەر بەنداوی تشرین بەشداری سەفەربەری بەرخۆدان بوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هەموو جۆرێک هێرشی کردە سەر تیمی تەندروستی. تاوەکو ئێستا گەلێک ئامبوڵانس بە ئامانج گیراون.  لەو هێرشانەدا گەلێک ئەندامی تیمی تەندروستی بریندار بوون و ئەندامێکیان شەهیدبووە. ئەندامانی تیمی تەندروستی لەسەر بەنداوی تشرین بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

ئەندامی تیمی تەندروستی کە ڕۆشتە بەنداوی تشرین ڕۆزا ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک هەموو کەسێک بە ئامانج دەگرێت و ڕۆزا گوتی: "گەڵیک ئامبوڵانسمان بە ئامانج گیرا. لە هەمانکاتدا هەڤاڵێکمان لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا شەهید بوو، هەندێک هەڤاڵیشمان بریندار بوون. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دان بە هیچ کەس و پێوەرێکدا نانێت، هەموو کەسێک بە ئامانج دەگرێت. وەک تیمی تەندروستی هاتینە بەنداوی تشرین و هەوڵدەدەین کە ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین".

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی تیمی تەندروستی کانتۆنی فورات عەلادین کنۆ ئاماژەی بەوەکرد کە چالاکیەکانی ئەوان لە ڕۆژی چوارمدایە و گوتی: "بە بەرخۆدانەکانی گەلانی باکوور-ڕۆژهەڵاتی سووریا هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تێکشکان. بە تۆپ، تانک و فرۆکەی جەنگ هێرشی کرد، بەڵام دیسان لێرەین و لەسەر بەنداوین تشرینین. لە بەرخۆدانەکانمان بەردەوامین و سەرمان بۆ داگیرکەران نەوی ناکەین. تاوەکو ئێستا سەرمان بۆ کەس نەوی نەکردوە و لێرەین لەگەڵ قەسەدەین".

لە کاتی ئامادەکردنی ڕیپپۆرتاژەکەدا دەردەکەوێت کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەور بەری بەنداوی تشرین بۆردوومان دەکات.