لە کانتۆنی فورات تەرمی ٨ شەڕڤانی ئازادی بە مەڕاسیمێکی شکۆدار بە خاک سپێردران
دانیشتوانی کانتۆنی فورات تەرمی ٨ شەڕڤانی ئازادییان بە مەڕاسیمێکی شکۆدار لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاک سپارد.
دانیشتوانی کانتۆنی فورات تەرمی ٨ شەڕڤانی ئازادییان بە مەڕاسیمێکی شکۆدار لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاک سپارد.
بە هەزاران دانیشتووی کانتۆنی فورات داموزگاکانی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، ساڵەح (ساڵەح موستەفا) لە ٨ی کانوونی دووەم لە دێرەزوور، موستەفا عەبدی لە ٨ی کانوونی دووەم لە سیرین، گیانفیدا ئامارا (نهار جومعە) لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە شەهبا، ئارگەش عەرەب (عەلی خەڵەف) لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە بەنداوی تشرین، مەزڵوم حەلەب (عەدنان جاسم) لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە بەنداوی تشرین، ئازاد شێخ حوسێن لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە بەنداوی تشرین، عەگید (محەمەد حەمۆ) لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە سیرین، عەلی عەباس لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە سیرین، شەهیدبوون. ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشووری کۆبانێ بە مەڕاسیمێکی شکۆدار بە خاک سپێردران.
وتەبێژی دەستپێشخەری ڕێبەر ئاپۆ عەبدوڵا ئۆجالانی کانتۆنی فورات عیسا ئەفەندی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قارەمانەکانی ئازادی کرد و وتیشی کە لە بەرانبەر شەهیدانی بەرخۆدان سەرمان دادەنەوێنین. عیسا ئەفەندی سڵاوی لە بەرخۆدانی گەل کرد کە بە ساڵان تێکۆشان دەکەن و گوتی: "شەهیدەکانمان بە هەموو هێزی خۆیانەوە لە بەرانبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەرخۆدانیان کرد و شەهیدەکانمان بۆ خاکەکەیان گیانی خۆیان فیداکرد. بۆ ئەوەی خوێنی ئەوان لەسەر زەوی بە جێ نەهێڵین دەبێت هەمووکات لە نێو تێکۆشان و بەرخۆدان بین".
وتیشی: "وەک دەزانرێت نازم و جیهان کە شەهید کران لە باکوور کوردستان بوون. هەم ڕۆژنامەنووس شەهید دەکات و هەم ڕێگە نادات بنەماڵەکانیان تەرمەکان وەربگرنەوە. دەوڵەتی تورک لە شەهیدەکانمانیش دەترسێت، بۆیە تەرمی هەر دوو شەهیدەکەمان گەڕاێنرایەوە. هەربۆیە وەک دایکان بەڵین دەدەین کە هیچکات خوێنی ئەوان لەسەر زەوی بە جێ نەهێڵین و بەرخۆدان دەکەین و درێژە بە بەرخۆدانی شەهیدانمان دەدەین".
هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) کانتۆنی فورات ئەنوەر موسلیم گوتی: "زیاتر لە یەک مانگە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکە بەردەوامە. ئامانجی دەوڵەتی تورک لەم هێرشانە قڕکردنی گەلە، بەڵام دەبێت بزانێت کە هیچکاتێک بەم گەلە ناوێرێت. لەبەر ئەوەی هێزی خۆیان لە شەهیدانەوە وەردەگرن، هیچ کەس بە ئیرادەی گەل ناوێرێت. چەند تێکۆشان بۆ شەهیدان بکەین هێشتا هەر قەرزاری ئەوانین. شەهیدان بۆ ئێمە ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندیان بونیاتنا".
موسلیم ئاماژەی بەوەشکرد کە بەرخۆدانی گەل دەسەڵاتداری تێکدەشکێنێت و گوتی: "گەلەکەمان بۆ دووژمنی سەلماند کە هیچ کەس بەوان ناوێرێت. گەل لە بەنداوی تشرینە. بۆ ئەوەی خاکەیان بپارێزن لەوێن. هەمووکات بەرخۆدان دەکەین بۆ ئەوەی ژیانێکی ئازاد و یەکسان بونیات بنێین".
پاشان ناسنامەی هەر ٨ قارەمانی ئازادی لە لایەن ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانەوە خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
تەرمی شەهیدان بە ئاماژەی سەرکەوتن و دروشمی "شەهید نامرێت" بە خاک سپێردران.
پاشان جەماوەر بەرەو خێوەتی پرسەی هەر ٨ شەهیدەکە ڕۆشتن.