وۆرک شۆپی سوریا لە ڕەقە دەستی پێ کرد
بە پێشەنگایەتی پەیەدە، دووەمین وۆرک شۆپی سوریا بە درووشمی "ستراتیژی مێژوویی پەیوەندی کورد و عەرەب بەگوێرەی فەلسەفەی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پێشدەکەوێت" لە ڕەقە دەستی پێ کرد.
بە پێشەنگایەتی پەیەدە، دووەمین وۆرک شۆپی سوریا بە درووشمی "ستراتیژی مێژوویی پەیوەندی کورد و عەرەب بەگوێرەی فەلسەفەی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پێشدەکەوێت" لە ڕەقە دەستی پێ کرد.
پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) لە هۆڵی "الارض السعیدە" لە ڕەقە بە ناونیشانی "ستراتیژی مێژوویی پەیوەندی کورد و عەرەب بەگوێرەی فەلسەفەی رێبەڕ عەبدوڵا ئۆجالان پێشدەکەوێت" دووەمین وۆرک شۆپی سوریای دەست پێ کرد.
ئەندامانی پەیەدە لە ڕەقە، تەبقە، مەنبەج و کۆبانێ، هاوسەرۆکی پەیەدە ساڵح موسلیم، ئەندامانی پارتی سوریای ئایندە، پارتی موحافزکاران، پارتی جڤاکی نیشتمانیی سوریا، یاسادانەران لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەندامانی مەجلیسی ژنان زنوبیا و مەجلیسی ژنانی سوریا ئامادە بوون.
هەروەها هاوسەرۆکی مەجلیسی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە)، ئیلهام ئەحمەد و بەشێکی زۆر لە ژنە سیاسەتمەدار و سیاسەتمەدارە سەربەخۆکانی سوریا و شێخ و ڕیشسپی عەشیرەتەکانی دەیرەزۆر، مەنبەج، ڕەقە، تەبقە و نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەشدارییان کرد.
هاوسەرۆکی پەیەدە، ساڵح موسلیم، گوتی: "پێویستمان بە شەفافیەت و ڕوونی هەیە. تەوەری وۆرک شۆپەکە بەشێوەیەکی تایبەت سەبارەت بە فشارەکانی دەسەڵات و پەیوەندییە ستراتیژییەکانە.
ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆ ماوەی 400 ساڵ لەژێر داگیرکاری عوسمانییەکاندا بوو، کاتێک دەوڵەت-نەتەوە دامەزرا، کۆڵۆنیاڵیزمی فەرەنسی و بەریتانی بۆ لێدان لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، دەوڵەت-نەتەوەیی تورک و فارسیان دامەزراند. بەڵام جوگرافیای کوردیان دابەش کرد و خستیانە ژێر کۆنترۆڵی ئەم دەوڵەت-نەتەوەییانە".
هەروەها گوتی: " لە هەمووی گرنگتر پێویستە بڕوانینە چۆنیەتی پێشکەوتن. هەموومان بەشداری لە بنیاتنانی ستراتیژی پەیوەندی کورد و عەرەب دەکەین. بۆیە ئەرکی ئێمەیە کار بۆ بنیاتنانی جڤاکێکی سیاسی-ئەخلاقی بکەین. ئەمەش تەنها لە ڕێگەی پڕۆژەیەی نەتەوەی دیموکراتیکەوە دەبێت کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پێشنیاری کردووە".
"ڕێگە بە دەستوەردانی دەرەکی نادەین"
پاشان وتەیەکی تۆمارکراوی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، مەزڵوم عەبدی بیسترا، عەبدی گوتی: " ئێمەی هاووڵاتیانی هەرێمەکە، هەوڵماندا پەیوەندی نێوان کورد و عەرەب دابمەزرێنین و لە پێناویدا قوربانیمان بەخشی. هێزەکانمان، قەسەدە، نوێنەرایەتی عەرەب، کورد، ئەرمەنی و چیچان، هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە دەکەن. لە سەردەمی ڕزگارییدا، پێش هەمووان گیانی خۆیان بۆ ڕزگارکردنی هەرێمەکە بەخشی. ئێمە ڕێگە بە هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی نادەین، لە هەر لایەنێکەوە بێت''.
لە ورۆک شۆپەکەدا گفتۆگۆ لەسەر زۆر پرس دەکرێت، وەک مێژووی پەیوەندی کورد لە سوریا، مێژووی پەیوەندی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوین. هەروەها باس لە ڕۆڵی ستراتیژی پەیوەندی کورد و عەرەب دەکرێت لە چارەسەری قەیرانی سوریا، لەگەڵ گرنگی کۆدەنگی کورد و عەرەب لە چارەسەری قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین.