یادی شەهیدانی ١٢ی ئازار کرایەوە

لە تەل مەعروف، هەلوێ، گرکێ لەگێ و تەل بەراک یادی شەهیدانی راپەرینی ١٢ی ئازار، لەسەر گۆڕەکانیان کرایەوە.

 

دانیشتوانی ناوچەی تربەسپی کانتۆنی قامشلۆ بە بۆنەی ١٨مین ساڵیادی راپەرینی قامشلۆ لە شاروچکەکانی تەل مەعروف و هەلوێ سەردانی گۆڕی ٢ شەهیدیان کرد.

دانیشتوانی تەل مەعروف و ئەندامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان لە دەوری گۆڕی شەهید زیاد ئیبراهیم یوسف کۆبونەوە. دواتر حەجی عەبدی خەلەف ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی شاری تربەسپی، یادی شەهیدانی راپەرینی قامشلۆ و هەموو شەهیدانی ئازادی کردەوە.

'سەرهەڵدان بەردەوامە'

خەلەف رایگەیاند، چەخماخەی راپەرین لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و وتی، " حکومەتی دیمەشق وڵامی داواکاری گەلی کوردی نەدایەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامی بە سیاسەتی لەناوبردنی خۆی دەدات."

دواتر دانیشتوان سەردانی گۆڕی شەهید محەمەد ئەمین سەییدیان کرد لە شاروچکەی هەلوێ و حەسەن محەمە ئامۆزای شەهید رایگەیاند، خوێنی شەهیدان بەفیرۆ نەچووە و ئەنجامەکەشی شۆڕشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە.

گرکێ لەگێ

بە سەدان کەس لە دانیشتوانی ناوچەی گرکێ لەگێ، چلئاخا و تەل کۆچەر لە شاروچکەی ئابرێی ناوچەی چلئاغا کۆبونەوە و یادی شەهید ئەحمەد مەری شەهیدی ١٢ی ئازاریان کردەوە.

یادی شەهید ئەحمەد مەری لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە و دواتر حسێن عیسا ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی چلئاغا قسەی کرد و یادی شەهیدانی راپەرینی قامشلۆی کردەوە.

حسێن عیسا رایگەیاند، پێکهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەمووان پلانەکانی حکومەتی دیمەشقیان تێکشکاند کە بۆ ئەوە دایڕشتبوو کە فیتنە لەنێو پێکهاتەکانی فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتی دروست بکات.

دێرک

بەو بۆنەیەوە بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی شاری دێرک و هەرێمەکانی کۆچەراتان و بەراڤێ، هەروەها نوێنەری پارتە سیاسیەکان، کەسایەتی ئایینی و نوێنەری دەزگا کەدەنیەکان لە گۆڕەپانی ئازادی دێرک کۆبونەوە.

بەشداربووان یادی شەهیدان وەلید شاهین و حسێن حەسەنیان لەسەر گۆڕەکانیان کردەوە. دانیشتوان گوڵیان لەسەر گۆڕی شەهیدان دانا.

تەل بەراک

ئەنجومەنی ناوچەی تەل بەراک لەبارەی راپەرینی ١٢ی ئازار لە گۆڕەپانی ئەنجومەن راگەیەنراوێکی خوێندەوە. راگەیەنراوەکە لەلایەن وەناس عەبدوڵلا ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجومەنەکە خوێندرایەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتوبوو، " رۆحی بەرخۆدانی ١٢ی ئازار بناغەی شۆڕشی ١٩ی تەمووزە. لەدژی تیرۆر و داگیرکەری، هەموو پێکهاتەکانی رۆژئاوا و باکوری سوریا یەکێتی خۆیان دروست کرد و بە ئامانجی پێکهێنانی سوریایەکی دیموکرات، بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیان دامەزراند. ئێمە وەک بەڕێوەبەری دیموکراتیک یادی شەهیدانی ١٢ی ئازار و هەموو شەهیدانی ئازادی کردەوە. لەلایەکی دیکەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان کرد و بەڵێنی بەردەوامی تێکۆشانیدا تاوەکو مسۆگەرکردنی ئامانجی شەهیدان."

ف.ق