ئامارەکانی شەڕی دوێنێی قەسەدە: ١٧ چەتە کوژران

لە چالاکییەکانی دوێنێی قەسەدە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی١٧ چەتە کوژران و ٤ سەربازی تورک، ٢١ چەتە بریندار بوون، هەروەها ٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی چەتەکان تێک شکێندرا.

ڕاگەیاندراوی قەسەدە

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک ئامارەکانی دوێنێی شەڕی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە گوندەوارانی منبج و چالاکییەکانی شەڕڤانان لە دژی هێرشەکان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیارییانە بڵاو کرایەوە:

"هێزەکانمان لە هەموو بەرەکانی شەڕ لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامن لە بەرخۆدانی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی.

دوێنێ بەیانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تۆپبارانی بەنداوی تشرین و دەوروبەری، گوندی عەتشانە، گوندی خربەزمالە کرد، دوای ئەنجامدانی هێرش بۆسەر هێزەکانمان جارێکی دیکە بە قورسی تۆپبارانی ئەو ناوچانە کرایەوە. شەڕڤانامان بەرپەرچی هێرشەکانیاندایەوە و ئۆتۆمبلی چەتەکان بە ئامانج گیرا و هەربۆیە ناچاربوون پاشەکشێ بکەن. لە هەمانکاتدا سوپای تورکی داگیرکەر هەرێمەکەی بە سەختی تۆپباران کرد. تۆپبارانەکە تاوەکو هەڵهاتنی چەتەکان بەردەوامبوو."

چالاکی یەکنەکانی شەهید هاروون

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە چالاکییە کاریگەرەکانی یەکنەکانی شەهید هاروون کراوە و هاتووە: "یەکینەکانی شەهید هاروون لە بەرەی شارەدێی ئەبوقەلقەل کۆبوونەوەی چەتەکان و کەرەستە و زرێپۆشە سەربازییەکانیانی بە ئامانج گرت، بە هۆیەوە ١٧ چەتە کوژراون و ٢١ـی دیکەش بریندارکرا، کە چوار دانەیان سەربازی دەوڵەتی تورکن. هەروەها ٣ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سەربازیی تێک شکێندرا. لە چالاکییەکەدا شەڕڤانێکمان شەهید بوو.

لە بەرەی دێرحافر، یەکینەکانی شەهید هاروون ئۆتۆمبێلێکیان لە جۆری تۆیۆتا لەناوبرد، هەروەها چەتەکان بە دوو دڕۆنی خۆکوژەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان هیچ زیانێکمان پێ نەگەیشت."