ئاشتی ڕێبین ئینتەرناسیۆنالیستی ئیرلەندی: کوردستان ناوەندی تێکۆشانە

ئاشتی ڕێبین ئینتەرناسیۆنالیستی ئیرلەندی ڕایگەیاند، تێکۆشان لە کوردستان بۆ هەموو جیهانە.

ئاشتی ڕێبینی ئینتەرناسیۆنالیستی خەڵکی ئیرلەندا وتی، شۆڕشی ڕۆژئاوا نموونەی شۆڕشی سەدەی ٢١.

ئاشتی ڕێبین ئەندامی یەکەى ئینتەرناسیۆنالیستی یەپەگە و خەڵکی ئیرلەندا ڕایگەیاند، لە ماوەی شەڕی کۆبانێدا لە ساڵی ٢٠١٤دا یەکەم جار ناوی ڕۆژئاوای بیستووە و هۆکاری هاتنی بۆ ڕۆژئاوا ڕوونکردەوە و وتی: "بینیم ئەو بیر و بۆچوونانە، کە تۆ لە پێناویدا شەڕ دەکەیت گۆڕانکاری لەسەر گۆڕەپانەکە دروست دەکات، رێگایەکی نوێ دەکاتەوە، بۆیە من خواستم بەشدار ببم. نموونەی شۆڕشی سەدەی ٢١. بێگومان بیر و رامانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە گەیشتنم بۆ ئێرە".

هێزی ژنان زۆر کاریگەرە

ڕێبین ڕایگەیاند، ماوەیەکی کەمە هاتووەتە ڕۆژئاوا و سەرەتا پیرۆزبایی ئاهەنگەکانی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێشی بینیوە و وتی: "بزووتنەوەى ژنان لە ڕۆژئاوا و هێزەکەیان بەڕاستی زۆر کاریگەرە. من بە دڵنیاییەوە بینیم، کە تێکۆشانی ژنان لە ڕیزی پێشەوەی شۆڕشە. لە هەموو بوار و ئاستێکدا کاری بە کۆمەڵ و هەرەوەزیی ژنان و دڵسۆزییان بۆ یەکتر زۆر بەهێزە".

مانەوە لە ڕۆژئاوا شتێکی تایبەتە

ڕێبین ئەوەی خستەڕوو، مانەوە لە ڕۆژئاوا و بینین و ناسینی چەندین هەڤاڵ و بوون بە بەشێک لە ژیانی بە کۆمەڵ و هەرەوەزی  بارودۆخێکی تایبەتە و وتی: "لە کوردستان، کە ناوەندی بزووتنەوەی سۆسیالیستی و ئینتەرناسیۆنالیستە، تێکۆشان بە بەهێزی سەرنجی خستووەتە سەر ئینتەرناسیۆنالیست. داوا لە هەموو ئینتەرناسیۆنالیستەکانی جیهان دەکەم، وەرن ببن بە بەشێک لە شۆڕشەکەمان و شۆڕشەکەی خۆتان ببینن. تێکۆشان نەک تەنها بۆ کوردستان، بەڵکو بۆ هەموو جیهانە".

ژ.ت