ڕیحان لۆقۆ: پێویستە ئاستی تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەرز بکەینەوە

وتەبێژی کۆنگرەی ستار ڕیحان لۆقۆ داوای لە هەموو ژنان کرد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاستی تێکۆشان بەرز بکەنەوە.

وتەبێژی کۆنگرەی ستار ڕیحان لۆقۆ، سەبارەت بە هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ١٠ی تەشرینی یەکەم دەستیپێکردووە، بۆ ئاژانسی(ANF) قسەی کرد.

ڕيحان لۆقۆ له سەرەتای قسەکانیدا وتی:" له ١٠ی تشرینی یه کەمی ٢٠٢٣ـــەوه هەڵمەتێک له سەر ئاستی نێونەتەوەییدا به دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دەستپێکرد. لەو هەڵمەتەدا ئازادیخوازان و دۆستانی کورد، دیموکرات، سۆسیالیست، ڕۆشنبیران و هونەرمەندان لە ٧٤ وڵاتی جیهانەوە بۆ لابردنی گۆشەگیریی لە ئیمرالیی هاتنە مەیدان. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو گەلان، ئایین و بیروباوەڕەکان و شوناسەکان پارادایمی دیموکراسی پەرەپێدا و ئەم فەلسەفەیە بووە نموونەیەک بۆ هەموو جیهان. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر لە ٢٥ ساڵە لەژێر گۆشەگیرییەکی ڕەهادایە".

ڕیحان لۆقۆ سەرنجی دایە سەر بێدەنگیی نێونەتەوەیی لە دژی گۆشەگیری و وتی:"ئەم هەڵمەتە نیشانیدا کە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو شوناس، باوەڕ و پێکهاتەکانە. فەلسەفەی ئازادی و دیموکراسی هەموو کۆمەڵگایە. دەرکەوت کە ملیۆنان کەس بە باوەڕێکی گەورەوە پەیڕەوی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆن، بۆیە دەبێت ئەم بێدەنگییە لاببرێت.

لەسەر ئەم بنەمایەیش ئێمە وەک کۆنگرەی ستار لە ١٦ی تەشرینی یەکەمەوە دەنگمان بەرزکردۆتەوە و بەشداریمان لە هەڵمەتی، ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کردووە. ئێمە ناوەستین و هەمیشە ئاستی ڕێکخستن، تێکۆشین و بڵاوکردنەوەی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک بەرزتر دەکەینەوە. پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک دەکەینە نموونەیەک لە کۆمەڵگادا".

وتەبێژی کۆنگرەی ستار ڕیحان لۆقۆ لە کۆتایی قسەکانیدا، بانگەوازی لە ژنانی ئازادیخواز کرد و وتی:"بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پێویستە. چونکە ڕێبەر ئاپۆ وتبووی،'لە ماوەیەکی کەمدا ئەم پرسە چارەسەر دەکەم'. ئەوان بۆ ئەوەی ئاڵۆزی و کێشەکانی ئێستا چارەسەر نەکرێن نایانەوێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت. بەردەوام دەیانەوێت کۆمەڵگا لە ژێر زوڵم و کۆیلایەتی خۆیاندا بهێڵنەوە، بەڵام ئەم خەونە نایەتە دی. لەبەر ئەوەکۆمەڵگا لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە بووە وخاون هێز و باوەڕێکی گەورەیە. بۆ ئەوەش بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو ژنان ئەوەیە کە پێکەوە بچینە گۆڕەپانەکانی ئازادی و ئاستی تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەرز بکەینەوە".