یه‌په‌گه ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی خۆی راگه‌یاند
یه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه شه‌ڕڤانێكیان به ناوی فه‌داكار حه‌له‌ب له به‌رخودان سه‌رده‌مدا شه‌هید بووه.
یه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه شه‌ڕڤانێكیان به ناوی فه‌داكار حه‌له‌ب له به‌رخودان سه‌رده‌مدا شه‌هید بووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا رایگه‌یاندوه:
"هاوڕێمان فه‌داكار حه‌له‌ب له چوارچێوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می به‌رخودانی عه‌فریندا له گوندی بیێی ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین له ٩ی ئابی ٢٠١٨‌دا له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان یه‌كینه‌كانمان و دوژمن‌دا شه‌هیدببوو. ئێمه ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڕێیه‌مان بۆ گه‌له‌كه‌مان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه:
ناسناو: فه‌داكار حه‌ڵه‌ب
ناو و پاشناو: سه‌عید به‌شیر
ناوی دایك: سدیقه
ناوی باوك: عه‌لی
شوێنی له‌دایكبوون: عه‌فرین
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین ٩ی ئابی ٢٠١٨
ئێمه له كه‌سایه‌تی هاوڕێ فهداكاردا شه‌هیدانی به‌رخودانی عه‌فرین و هه‌موو شه‌هیدانی قاره‌مانمان كه بوونه نوێنه‌ری گه‌لی ئێمه و شۆڕشه‌كه‌مان به رێز و پێزانینه‌وه به بیرده‌هێنینه‌وه. ئێمه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین و به‌ڵێن دوباره ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و ئه‌ركه‌ی شه‌هیدان خستوویانه‌ته ئه‌ستۆی ئێمه به دڵنیاییه‌وه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
هـ . ب