فەرهاد دێریک یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی (قەسەدە) شەهید بوو
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند کە فەرماندە فەرهاد دێریک (شیبیلی شیبیلی) لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند کە فەرماندە فەرهاد دێریک (شیبیلی شیبیلی) لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند ئەمڕۆ بەهۆی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، فەرماندەیەکی قەسەدە بەناوی فەرهاد دێریک (شیبیلی شیبیلی) شەهید بوو.
لەسەر ناوی قەسەدە یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەکەینەوە و سەڕەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمالەی هەموو شەهیدان، بەتایبەتی بنەمالەی شەهید فەرهاد دەکەین. هیچ کات دوو دڵ نابین لە ڕێبازی شەهیدانمان، بە دلنیایەوە تۆلەی شەهیدانمان دەکەینەوە. ئەو ولامەی کە شایەنی خوێنی شەهیدانمانە ئەوەیە کە: " ناهێلین خوێنی شەهیدانمان لە سەڕ زەوی بمێنێت و تۆلەی شەهیدانمان لە بکۆژەکان دەکەینەوە".
ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:
نازناو: فەرهاد دێریک
ناو و پاشناو: شیبیلی شیبیلی
ناوی دایک: خانم
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و بەرواری لەدایکبوون: دێریک/١٩٩٥
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: دێریک - ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣.