یەکێتی مامۆستایان، پەدەکەی شەرمەزار کرد

یەکێتی مامۆستایانی هەرێمی جزیر، بەهۆی هاوکاریکردنی سوپای تورکیای داگیرکەر، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لەدژی پەدەکە ئەنجامدا.

یەکێتی مامۆستایانی هەرێمی جزیر و دانیشتوانی ناوچەی دربێسیێ، لە چالاکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی جزیر لە سێمالکا کە لە 5ی تشرینی یەکەمەوە بەردەوامە، خیانەتی پەدەکەیان شەرمەزارکرد.

دانیشتوانی دربێسیێ و سەدان مامۆستای شار و ناحیەکانی هەرێمی جزیر چوونە دەروازەی سێمالکا بۆ بەشداریکردن لە چالاکیەکە.

لە چادری چالاکیەکەدا، یەکێتی مامۆستایانی هەرێمی جزیر بە زمانی کوردی و عەرەبی راگەیەنراوێکیان خوێندنەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای تورک و هێزەکانی پەدەکە دژی گەریلاکان شەرمەزارکرا و ئاماژە بەوەکرا:"لەم دواییانەدا بە ئامانجگرتنی هێزەکانی گەریلا لەلایەن پەدەکەوە لە بۆسەیەکدا، بووە هۆی شەهیدبوونی ٥ قارەمانی گەلی کورد کە ئەمە شەرمەزاریە."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای ئەوەی پەدەکە گەریلاکانی کردە ئامانج و تەرمی شەهید تۆلهەلدان و شەهیدی سەردەمی ڕادەستی کەسوکاریان نەکرد، هەموو بانگەوازییەکانی هێزە نەتەوەییەکان و گەلی پشتگوێ خستووە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، یەکێتی مامۆستایان ئیدانەی ئەو کردەوانەی پەدەکەی کرد و داوایکرد، کە پەدەکە ڕێز لە یادەوەری شەهیدان بگیرێت و چیدی هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک نەکات.

ف.ق