'ئێمە لەرێگەی ئەندێشەکانی رێبەرایەتیەوە سەردەکەوین'
ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) نوری شێخۆ رایگەیاند، "بەڵێن دەدەین کە لە رێگەی ئەندێشە و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆوە ئازادی دەستەبەر بکەین و لەناو سەرکەوتنێکی رەها و یەکجارەکیدا بژین".
ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) نوری شێخۆ رایگەیاند، "بەڵێن دەدەین کە لە رێگەی ئەندێشە و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆوە ئازادی دەستەبەر بکەین و لەناو سەرکەوتنێکی رەها و یەکجارەکیدا بژین".
ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە حەڵەب نوری شێخۆ کە یەک لەوانەیە لە نزیکەوە رێبەری گەلی عەبدوڵا ئۆجالانی بینیوە، سەبارەت بە تێکۆشانی رێبەر گەلی کورد و کاریگەرییەکانی لەسەر گەل قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
نوری شێخۆ باسی لەوەکرد، رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کفنی مردنی لەبەر کورد دادڕیوە و وتی، "سەرلەنوێ ژیانی بە ئێمە بەخشیەوە. لەناوبردنی کولتور و زمان، لەناوبردن رەگ و ریشە بەسەر کورداندا سەپێندرابوو. دەیانویست کفن بە بەر کورددا بکەن و بیانکوژن. بەڵام بە دەرکەوتنی رێبەر ئاپۆ تای مردن رەویەوە، کفنی مردن دادڕا و ژیانێکی نوێ ئافرێندرا".
نوری شێخۆ ئەوەشی خستەڕوو، کە سیستمی ئیمپریالیستی لە بەرامبەر ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تووشی شکست بووە و وتی، "لەوانەیە رێبەر ئاپۆ بە جەستەیی زیندانی کرابێت، بەڵام لە رووی ئەندێشە و هزرەوە رۆژانە لەناوماندا دەژی. گەلەکەمان بەدەوری رێبەرایەتیەوە بووەتە بازنەیەک لە ئاگر. بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕدەبین. هزری رێبەر ئاپۆ، تێڕوانین و ئەندێشەکانی لەناو ئێمەدا دەژی. ئێمەش بە فکری رێبەر ئاپۆ خۆمان دەگەیەنینە سەرکەوتنی رەها و یەکجارەکی. رێبەر ئاپۆ بەمەبەستی دروستکردنی کەسایەتی ئازاد بەرخۆدانێکی بێهاوتای کرد. ویستیان کە رێبەر ئاپۆ و گەل لەیەک داببڕێن. بەڵام گەل و رێبەر ئاپۆ لە رووی هەست و دەرونەوە ئاوێتە و پەیوەستی یەکترن. لە رێگەی هەستەکانمانەوە رێبەرمان هەست پێدەکەین و لەسەر بنەمای ئەو هەستەمان دەجوڵێینەوە. بەڵێن دەدەین کە بە هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ ئازادی جەستەیی ئەو دەستەبەر بکەین و لەناو سەرکەوتنێکی رەهادا بژین".
هـ . ب