"ئێمەبە هێزی قەسەدەمان سەردەکەوین"

دانیشتوانی هەرێمی فورات ڕایانگەیاند کە بە ڕۆحی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل و یەکێتی گەلان بەرەنگاری هەر جۆرە داگیرکاریەک دەبنەوە.

دانیشتوانی هەرێمی فورات سەبارەت بەهێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر هەرێمەکە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.

ئەمەل مستەفا، لە لیژنەی ئیداری ئەنجومەنی ئافرەتانی شارۆچکەی قادریە زانیاریدا لەوەی ماوەیەکە هێرشەکان لە زیادبووندایە و وتی: ئامانج لێی تێکدانی ئارامی هەرێمەکە و نەتەوەی دیموکراتیشە، سەرجەم دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان لەنەتەوەی دیموکراتیک دەترسن. چونکە هەموو نەتەوەیەک بە ئازادی دەژیت، پڕۆژەکە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆیان سەیر دەکەن، هەر بۆیە دەیانەوێت تێکیبدەن."

ئەمەل مستەفا ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتانی گەرەنتیکار وەک ڕووسیا، ئەمریکا تەنها بە پێی بەرژەوەندی خۆیان مامەڵە دەکەن و وتی:" ئەمریکا، ڕووسیا بەهۆی بەرژەوەندییەکانیانەوە دەنگ ناکەن، ئێمەیش بە ڕۆحی نەتەوەی دیموکراتیک بەرامبەر دەوڵەتی نوێی عوسمانی بە ڕۆحی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل، دژی هەر داگیرکارییەک دەوەستنەوە."

ئەبو حسێن برای شەهید عیسا بێدەنگی نێودەوڵەتی شەرمەزار کرد و دەڵێت:" دەبێت دەوڵەتە نێونەتەوەییەکان دژی ئەو هێرشانە کاردانەوەیان هەبێت. ئامانجی دەوڵەتی تورک دروست کردنی ناکۆکییە لەنێوان هەموو گەلانی هەرێمەکە بۆ ئەوەی جیایان بکاتەوە. بە ڕێبازی نەتەوەی دیمۆکراتیک کە لێی دەترسن، بە ڕۆحی بەرخۆدان و پێکەوە بەرامبەریان ڕادەوەستین”.

مستەفا موسلم براێ شەهید عەبدولڕەحیم ئاماژەی بەوەکرد کە دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک بە ناوی هێزە تیرۆریستەکانی دیکەوە شکستی هێنا، ئەمجارە ڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر ژێرخانی هەرێمەکە و ڕایگەیاند:"تیرۆر ئەوەیە ژنان، منداڵان، تەواوی ژێرخانی هەرێمەکە دەکاتە ئامانج. دەوڵەتی تورک دەیەوێت بەتەنیا نەتەوەیەک خاون زمان وکولتوور بێت. بەڵام ئێمە بە هێزی سوریای دیموکرات سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین”.