ئەمریکا چەند شوێنێکی هێزەکانی ئێرانی لە سوریا بوردومان کرد

هێزەکانی ئەمریکا شەوانە چەند شوێنێکی هێزەکانی ئێرانی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بوردومان کرد. لەسەرەتای مانگەوە لە عێراق و سوریا دژی هێزەکانی ئەمریکا ١٦ هێرش ئەنجامدراوە.

ڕۆیترز و زۆربەی ڕێکخراوە ڕۆژنامەوانیەکان ڕایانگەیاند هێزەکانی ئەمریکا شەوی پێنج شەممە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشی سەر دوو بنکەی هێزەکانی ئێران و گرووپەکانی گرێدراوی ئەنجامداوە.

ڕاگەیەندرا هێرشەکە بە ٢ فڕۆکەی شەڕ ئیف١٦ ئەنجامدراوە. بوردومانەکە لە لایان پێنتاگونەوە ڕاگەیەندرابوو، دوای هۆشداری بایدەن بۆ سەرۆکی دینی ئێران عەلی خامنەیی دەستیپێکرد. بایدەن ڕایگەیاند لە بەرامبەری ئەو هێرشانەی دژ بە هێزەکانی ئەمریکا بۆ پەرەسەندنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس دەبێتە مەترسی، ئەوان بە شێوەیەکی عەسکەری وڵام دەدەنەوە.

  وتەبێژی کۆشکی سپی جۆن کێری وتی:"ڕاستەوخۆ پەیامێک درا".

وەزیری بەرگری ئەمریکا لیۆد ئاوستین وتی:"لەبەرامبەر ملیشیاکانی سەر بە ئێران کە ١٧ی تەشرینی یەکەم لەعێراق و سوریا لە دژی کارمەندانی ئەمریکا ئەنجامدەدرێت" وەکوو وڵامدانەوەیەک لەلایان سەرۆکی ئەمریکاوە ڕاستەوخۆ ئەرکم پێ سپێدراوە.