ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوو

ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ناوی فاڕوق ساڵح رۆژی یەکی تشرینی دووەم لە ئەنجامی رووداوێکدا شەهیدبوو.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە بابەتەکە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:  "ئەندامێکمان بە ناوی فاروق ساڵح رۆژی چوارشەممە ١ی تشرینی دووەم لە شاری رەقا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوو شەهیدبوو.

شەهید فاروق لەم ماوانەی دواییدا بەشداری لە ریزەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کردبوو. بەرپرسیارێتی ئەو بەرامبەر بە وڵاتەکەی هانیدا کە بێتە ناو ریزی هێزەکانمانەوە. ئەو ئەندامێکی راست و دروست بوو کە پابەندی ئەرک و بەرپرسیارێتیەکەی بوو. تا ساتی شەهیدبوونی بە بێ کەموکورتی ئەرکی خۆی رادەپەڕاند.

ناسنامەی شەهید:

ناو و پاشناو: فاروق ساڵح

ناوی باوک: محەمەد

ناوی دایک: عەبیر

شوێن و کاتی بەشداربوون:رەقا/ ١٥.١.٢٠٢٣

شوێن و کاتی شەهیدبوون: رەقا/ ١.١١.٢٠٢٣

هـ . ب