ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوو

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند ئەندامێکیان بە ناوی ئیبراهیم مستەفا بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "ئەندامێکمان بە ناوی ئیبراهیم مستەفا ئیبراهیم لە کۆبانێ بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بوو. شەهید ئیبراهیم ئەندامێکی چالاک بوو. بە ڕۆحێکی بەرز و خۆشەویستی وڵاتەوە ئەرکی خۆی بەجێ دەگەیاند".

ناسنامەی شەهیدەکە بەم جۆرەیە:

ناو و پاشناو: ئیبراهیم ئیبراهیم

ناوی باوک: مستەفا

ناوی دایک: زولەیخا

شوێن و کاتی ئەندامبوون: بەغدیک، ٤/٢/٢٠١٥

شوێن و کاتی شەهیدبوون: کۆبانێ، ١١/١/٢٠٢٤.