ئەندامی مەجلیسی گشتی پەیەدە لە هێرشەکەی سەر تشریندا شەهید بوو
مەجلیسی گشتی پەیەدە ڕایگەیاند، لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر تشرین، مەنیجە حاجۆ حەیدەر ئەندامی مەجلیسی گشتیی پارتەکە و هاوسەرۆکی بارەگای قامیشلۆ شەهید بوون.
مەجلیسی گشتی پەیەدە ڕایگەیاند، لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر تشرین، مەنیجە حاجۆ حەیدەر ئەندامی مەجلیسی گشتیی پارتەکە و هاوسەرۆکی بارەگای قامیشلۆ شەهید بوون.
مەجلیسی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک پەیەدە، لە بەیاننامەیەکی نووسراودا، ناسنامەی مەنیجە حاجۆ حەیدەر، ئەندامی مەجلیسی گشتیی پەیەدە و هاوسەرۆکی بارەگای قامیشلۆی پەیەدەی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە:
"ماوەی ٣٨ ڕۆژە هێرشێکی سیستماتیک بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدرێت، بە هۆی هێرشەکانەوە ژێرخانی ناوچەکە بووەتە ئامانج، بەتایبەت بەنداوی تشرین کە شادەماری ژیانی ملیۆنان کەسە بووەتە ئامانج. ئەم هێرشانە نە تەنها هەڕەشە لە سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە دەکات، بەڵکوو ئامانج بەدیهێنانی پلانە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکە بۆ زیندوو کردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بە لەناوبردنی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
لەگەڵ بەردەومی هێرشە دڕندانەکان، بەڵام ڕۆژانە قەسەدە و یەپەژە داستانی قارەمانێتی تۆمار دەکەن و ئەم بەرخۆدانەش لەسەر بنەمای ئیرادەی گەلانی هەرێمەکە بەڕێوە دەچێت و بە هیچ شێوەیەک تەسلیمیەت قبووڵ ناکەن و خاوەنداری لە هێزەکانیان دەکەن. ئەو بەرخۆدانەی کە تا ئێستا لە بەنداوی تشرین بەردەوامە، نەتەنیا شەڕی پاراستنی گەلە، بەڵکو شەڕی هەبوون و مێژووە بۆ ئازادی و شکۆی گەلان بەڕێوە دەچێت.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کە لە بەنداوی تشرین لە ئیشکگرییدان. ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک جارێکی تر هێرشی کردە سەر گەل و کۆمەڵکوژییەکی دڕندانەی ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٤هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و هاوڵاتییەکی زۆریش بریندار بوون. هەموو ئەم هێرشانە بەهۆی بێدەنگی جیهانەوە ڕوودەدەن. ئەم تاوانانە پێشێلکارییەکی ئاشکرایە دژی مافەکانی مرۆڤ و یاسا جیهانییەکان و بە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی ڕژێمی تورک زیاد دەبن.
ئێمە وەک مەجلیسی گشتی پەیەدە، بە خەمگینیەوە کۆچی دوایی ئەندامی مەجلیسی گشتی پارتەکە و هاوسەرۆکی بارەگای قامیشلۆی پەیەدە، مەنیجە حاجۆ حەیدەر و شەهیدبوونی ٣ هاوێی دیکە لە ئیشکگریی بەنداوەکە ڕادەگەیەنین.
هەڤاڵ مەنیجە هێمای فیداکاری و تێکۆشان بوو. بە درێژایی ژیانی بە بەرپرسیارێتەوە بەرامبەر بە دۆزی ژن و دۆزی گەلەکەی هەڵدەسووڕا و هەتا کۆتایی بەبێ دوودڵی خزمەتی بە گەل و دۆزەکەی کرد.
ئێمە وەک مەجلیسی گشتی پەیەدە بە توندی ئەم کۆمەڵکوژییە دڕندانەیەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار دەکەین و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە یاسایی و مرۆییەکان دەکەین کە بە بەرپرسیارێتەوە مامەڵە لە گەڵ دۆخەکەدا بکەن و کۆتایی بە هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورک دژ بە گەلەکەمان بهێنن.
وەک مەجلیسی گشتی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید و سەرجەم بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەکەین کە لە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا گیانی خۆیان لەدەستدا و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. دیسان ڕایدەگەیەنین کە خوێنی پاکتان لە پێناو ئازادیدا دەبێتە ڕووناکی بۆ گەلەکەمان. هەروەها بەڵێنی خۆمان بە گەلەکەمان و شەهیدان دووپات دەکەینەوە کە تا گەیشتن بە ئامانجەکانی ئازادی، دادپەروەری و ئاشتی تێکۆشان و بەرخۆدانمان بەردەوام دەکەین."