یەپەگە ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد کە لە عەین عیسا شەهیدبوو
یەپەگە ئاشکرای کرد کە شەڕڤانێکیان بە ناوی باهۆز ئامەد (ئەحمەد عەلی) لە عەین عیسا شەهید بووە.
یەپەگە ئاشکرای کرد کە شەڕڤانێکیان بە ناوی باهۆز ئامەد (ئەحمەد عەلی) لە عەین عیسا شەهید بووە.
ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراتنی گەل (یەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە باهۆز ئامەد (ئەحمەد عەلی) ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە عەین عیسا چالاکیەکی لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەڕێوەبردووە و شەهید بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هاوڕێ باهۆز ئامەد لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە عەفرین هاتووەتە دنیا و ساڵی ٢٠١٢ لەگەڵ شۆڕشی رۆژئاوا و دامەزراندنی یەپەگە بەشداری لە ریزەکانی شۆڕشدا کردووە. لە نێووان ٢٠١٤ و ٢٠١٩ کە هێرشەکانی دوژمن چڕبوونەوە، بە ورە و بڕوایەکی بەرزەوە لە بەرامبەر دوژمندا بێ پسانەوە شەڕی کردووە. لەهەڵمەتی شەهبا لە دژی چەتەکان، رۆڵی گرنگی گێڕا و لە بەرخودانی عەفرین و سەرێکانیدا بەردەوام لە بەرەکانی پێشەوە بوو. بەهۆی لێهاتوویەوە لە شەڕ، گورزی گەورە و کاریگەری لە دوژمن وەشاند. هاوڕێمان باهۆز لەم دواییەدا لە عەین عیسا لە ئاستی فەرماندەیی بەرەی شەڕدا بەشداربوو، خۆی چالکی لە دژی سەربازان و چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بەڕێوەبرد و بە قارەمانێتی شەهید بوو.
ئێمە هاوڕێمان باهۆز کە بە قارەمانێتیەوە تێکۆشا و شەهید بوو بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە. میراتی رەنج و ئەزمونی شۆڕشگێڕی ئەو، دەبێتە بنەمای تێکۆشانمان. وەک هەڤاڵ و هاوڕێکانی ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی ئەو و هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین. بەڵێن دەدەین کە ئێمە تێکۆشانی ئازادی لە هەموو کات زیاتر بە خواست و پێداگریی زۆرەوە بەڕێوەببەین، هیوا و ئاواتەکانی گەلەکەمان بۆ بونیادنانی وڵاتێکی ئازاد بهێنینەدی.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: باهۆز ئامەد
ناو و پاشناو: ئەحمەد عەلی
ناوی دایک: ئەنیسە
ناوی باوک: سەمیر
شوێن و کاتی شەهیدبوون: عەین عیسا/ ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣".
هـ . ب