یەپەژە ٩مین ساڵیادی خۆی بە ڕێورەسمێک پیرۆز کرد

یەپەژە بە بۆنەی ٩مین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی، لە شارۆچکەی شەدادی کانتۆنی حەسەکە ڕێورەسمێکی سەربازی ئەنجامدا.

یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بە بۆنەی ٩مین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی، لە شارۆچکەی شەدادی کانتۆنی حەسەکە مەراسیمێکی سەربازی ئەنجامدا.

لە مەراسیمەکەدا سۆزدار دێرک ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەپەژە قسەی کرد و ٩مین ساڵیادی دامەزراندنی یەپەژەی لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، شەهیدانی شۆڕش، خانەوادەی شەهیدان و هەموو ژنانی تێکۆشەر پیرۆز کرد.

سۆزدار دێرک ئاماژەی بە ئەو سەرچاوەیە کرد کە یەپەژە بۆ خۆی کردوویەتیە بناغە و وتی، " ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیە. لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ نە تەنها لەدایکبوونی کەسێکە، لەدایکبوونی هەموومانە. لەبەرئەوەشە کە وایکرد چاوەکانمان ئازادی ببینن و ئێمە زانیمان کە بە لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمەش لەدایکبووین."

سۆزدار دێرک رایگەیاند، رووداوەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و جیهان، بۆ ژنان بووە هۆکاری تێکۆشان و یەپەژەش لەسەر ئەم بناغەیە دەستی بە تێکۆشان کرد و وتی، " بۆیەش یەکینەکانی پاراستنی ژنان دامەزرێنرا. پاراستنی هەموو ژنانمان وەک ئەرکی سەرەکی خۆمان بینی. ئێمە بۆ هەموو کۆمەڵگا کار دەکەین، ئێمە بە فەلسەفەی کۆمەڵگەی ئازاد خەباتی نەتەوەی دیموکراتی فراوانتر دەکەین."

سۆزدار دێرک ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەپەژە باسی ئەوەشی کرد کە ئەوان ئیلهامیان لەو ژنانە وەرگرتووە کە سەدان ساڵە رووبەرووی زوڵم و زۆردەستی بوونەتەوە و وتی، " ئێمە لە ژنانی تێکۆشەری جیهان، بە تایبەتی ژنانی گەریلا ئیلهامیان وەرگرتووە. بە هەموو ژنان رایدەگەینین کە تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین و بێ وەستان، تەئکید لەسەر ئەم تێکۆشانە دەکەینەوە. بۆ ئێمە جێگەی شانازیە کە ئێمە ئەمڕۆ بەم ئەندازەیە پێکەوە لەبەرانبەر دوژمنی مرۆڤایەتی شەڕ دەکەین."

ڕێورەسمی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەپەژە بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' ، ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' و ' ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایی هات.

شەڕڤانان لە مەراسیمەکەدا هەڵپەڕکێیان کرد و دواتر بە بۆنەی ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نەمامیان چاند.

ف.ق