یەرەئا: ئێمە داوای لێپرسینەوە دەکەین لە بەرپرسی تاوانەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسان

یکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد (یەرەئا) داوای لە ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە مافی ڕۆژنامەنووسان کرد، هەنگاو بنێن بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی تاوانەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسان.

یکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد (یەرەئا) بە بۆنەی ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە لابردنی سزاکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان، بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

یەرەئا داوای لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان کرد کە لێپرسینەوە بکەن لەگەل ئەو تاوانبارانەی کە تاوانیان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ئەنجامداوە، بەتایبەتی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئاستی دیموکراسی، ئازادی و مافی گەلان پەیوەستە بە ئاستی ئازادی ڕۆژنامەنووسان و لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، دەولەتان بۆ بێدەنگ کردنی ڕۆژنامەنووسان هەڕەشە، چەوساندنەوە، توندوتیژی جەستەیی، ئەشکەنجەدان، دەستگیرکردن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ بەکاردەهێنێنن". هەندێک جارێش پەنا دەبەنە بەر ڕێبازی کۆشتن. خەباتکاڕانی ڕاگەیاندنی ئازاد لە هەموو شوێنێک ڕووبەڕووی نادادپەروەری دەبنەوە و دەکرێن بە ئامانج".

یەرەئا شەهیدبوونی پەیامنێری ئاژانسی ئانها عیسام عەبدوڵڵا لە ساڵی (٢٠٢٢) لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلی گڕوپی ژن تیڤی وەک نموونە هێنایەوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "دوای هێرشەکەی سەر ئەو گرۆپەی ژن تیڤی یەرەئا لیژنەی دەڕخستنی ڕاستییەکانی دروست کرد و کار دەکات بۆ بە بەلگە کردن و ئاشکراکردنی کەسانی تاوانبار. بەم زووانە ئەنجامی کارەکانی لیژنەکە لە ڕاپۆرتێکی گشتگیردا پێشکەش بە ڕای گشتی دەکرێت.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا باس لە ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری ئاژانسی ڕۆژنیوز سیلێمان ئەحمەد لەلایەن دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستانەوە کرا.

داوا لە ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە مافی ڕۆژنامەنووسان کرا کە هەنگاو بنێن بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی تاوانەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسان.