ئەو منداڵەی لەلایەن سوپای تورکەوە بریندارکرا گیانی لەدەستدا

ئەو منداڵە ١٣ ساڵەی کە بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە کەمپی عەین عیسا بریندار بوو، گیانی لەدەستدا.

دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ بە ئۆبۆس کەمپی عەین عیسا و گوندەکان و ڕێگای ئێم ٤ی تۆپباران کرد.

لە ئەنجامدا منداڵێکی ١٣ ساڵ بە ناوی حاتم حازم محەمەد بریندار بوو و قاچی پەڕی.

محەمەد حاتم بۆ نەخۆشخانە ڕەوانەکرا، بەڵام نەتوانرا ڕزگار بکرێت.

بەپێی زانیاریەکان، گوندەکانی خالیدیە، هۆشان و ئەبو سر لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تۆپبارانکراون.

ف.ق