بەپێی ئاماری لیژنەکان، تا ئێستا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ١١ هەزار و ٨٠٤ شەرڤان شەھید بوون. بەهۆی هەلومەرجی ئەو شەڕەی کە تا ئێستاش بەردەوامە، ڕۆژانە ژمارەی شەهیدان لە زیادبووندایە. لانیکەم ٣ هەزار و ٨٩٣ هاوژینی شەهید و ١١ هەزار و ٥٨٥ منداڵی شەھید بوونی ھەیە. سەرۆکی ئەنجوومەنی ژنانی بنەمالەی شەهیدان لە هەرێمی جزیر، هێڤی سەید وتی: "کاتێک سەردانی بنەمالەکان دەکەین، ژنان هێزمان لێ وەردەگرن، ئێمەش بنەماڵەی شەهیدین، ئەوان لە ئێمە و لە کۆمەلگا ھێز دەگرن و بەھێز دەبن و ھیچ کات ھەست بە تەنیایی و بێ ھێزی ناکەن".
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان کە لە ژێر سێبەری ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆیان بە ڕیکخستن کردووە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری شەهبا خۆیان بە ڕێکخستن کرد و لیژنەی شەهیدانی شەهبایان پێکهێنا. لەگەڵ دەستپێکی شۆڕشی ڕۆژئاوا، بنەماڵەی شەهیدان یەکەمین کۆنفرانسی خۆیان لە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٠١١ لە گوندی بێستاسوسی سەر بە دێریک ئەنجامدا. لە دوای کۆنفرانسەکە بە شێوەی کۆمینی بچووک لە هەر شارێکدا خۆیان بەڕێکخستن دەکرد و کاری خۆیان ئەنجامدەدا. لە ساڵی ٢٠١١ەوە ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان لە هەموو شارێکدا خۆیان بەرێکخستن کردووە. ساڵی ٢٠١٥ ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان درێژەیان بە تێکۆشانی خۆیاندا. ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان کە وەک ٨ لیژنە خۆیان بەریکخستن کردووە و سیستەمی کۆمینی خۆیان دروست کردووە لە ژێر سێبەری خۆیاندا خۆیان بەڕیوەدەبەن، لە ١٩٩ کۆمین پێکدێت. لە هەر کۆمینێکدا ٢٥ بۆ ٥٠ کەس کار دەکەن.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان ئەمساڵ کۆنگرەی سەرەتایی خۆیان لە شارەکانی شەهبا، حەلەب، منبج، کۆبانی، تەبقە، ڕەقە، دێرەزۆر، شەداد، حەسەکە، تیل تەمر، تیل بەراک، دیربەسییە، ئامود، قامیشلۆ، تیربەسپی، تیل حەمیس، تیل کۆچەر، دێریک، گیرکێ لەگێ، سەرێکانی و واشۆکانی بەڕیوەبرد.
ژمارەی شەهیدان لە ھەڕێمەکە بەم شێوەیەیە: شەداد ٤٢٦، تیل حەمیس ٩٠، ئامود ٧٤، منبج ٣٥١، تیل کۆچەر ٩٦، کۆبانی (چوار پاکرەوانگە) ٤٧٣٩ شەھید، قامیشلۆ (دوو پاکرەوانگە) ٨٩١، دێریک ٩٨٠، ڕەقە ٤٢٠، تیربەسپی ١٩٤، حەلەب ٣٨، شەهبا (دوو پاکرەوانگە) ٢٢٠، هەسەکێ ( سێ پاکرەوانگە) ١٠٩٠، دربێسیە ٥٤٤، تیل تەمر ٢٦٩، دێرازۆر (سێ پاکرەوانگە) ٣٤٩ و تەبقا ٢٣٠.
لیژنەکان و ئەکادیمییەکان کار دەکەن
لێژنەی پەروەردە بەرپرسیارە لە بەرامبەر پەروەردەکردنی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لەسەر بنەمای پارادایمی ئازادی ژنان، دیموکراسی و ئیکۆلۆژی. بۆ ئەوەی بنەمالەی شەهیدان بەرێک و پێکی بەشداری ناو پەروەردەی ئەکادیمیاکان و پەروەردە پیشەییەکان ببن کار ئەنجان دەدریت. بۆ پەروەردەکردنی منداڵی شەهیدان، هەموو دەرفەتێک دەرەخسێندرێت و ڕێکخستن دەکرێن و پێداویستییەکانیان دابین دەکرێت. منداڵی شەھیدان لە قوتابخانەی تەکنەلۆجیای بەشیر قامیشلۆ پەروەردە دەکرێن و درفەتی گۆنجاو پێشکەش بە منداڵەکان کراوە دەرفەتەکان بریتین لە: خوێندنی دوو ساڵە لە بواری کۆمپیوتەر، ئەلیکترۆنی، دیزاین، فیزیا، کیمیا، بیرکاری، کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی. ئەنجومەن هەوڵدەدات ئەم جۆرە سیستەمەی خوێندنە لە هەموو شارەکاندا بڵاوبکاتەوە. بە ھەمان شیوە لە ڕەقەش پەروەردەی زمان و تەکنەلۆجیا پێشکەش دەکرێت.
لە ئەکادیمیای شەهید ئەمگیھان جودی بۆ ئەو گەنجانەی کە باوکیان شەھیدە لە بوارەکانی کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی، و کۆمپیوتەر پەروەردە دەکرێن. هەروەها کەسوکاری شەهیدان بە سەرپەرشتی ئەکادیمیای ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان بەشداری پەروەردەی ئایدیۆلۆژی دەبن.
لیژنەی ئاشتەوایی بە تێگەیشتن لە کۆمەڵگایەکی سیاسی و ئەخلاقی، هەموو کێشە خێزانییەکان هەڵدەسەنگێنێت و هەوڵی چارەسەرکردنی دەدات.
هەروەها لیژنەی کۆنتڕۆڵ و بەدواداچوون هەوڵدەدات دۆخی ھەموو بنەمالەکان هەڵبسەنگێنێت و چاودێری ھەموویان بکات. پێداویستی و خواستەکانیان دەستنیشان بکات و بیکات بە ڕاپۆرتێک و پێشکەش بە بەڕیوبەرانی بکات و پێداویستیە کانیان دابین بکرێت.
خزمەتکردنی تەندروستی بە کەمتر دەرفەت
لێژنەی تەندروستی بۆ باشترکردنی تەندروستی کۆمەڵگا کاری پەروەردەیی ئەنجام دەدات، هەروەها بەو دەرفەتانەی کە لەبەردەستدایە پاڵپشتی کەسوکاری شەهیدان دەکات.
لێژنەی ئابوری ئابوری کۆمەڵگا بە بنەما وەردەگرێت، بە چەمکێکی کۆمینال و دیموکراتیک خۆی ڕێکخستن دەکات، پشت دەبەستێت بە کاری ھەڕەوەزی. بەمەبەستی باشترکردنی بارودۆخی ئابووری کەسوکاری شەهیدان، پڕۆژەی کار و بەرهەمهێنان دەخۆلقێنێت، بە پێشخستنی ئەو پڕۆژانە دەرفەتی کار پێشکەش بە کەسوکاری شەهیدان دەکرێت. پڕۆژەی هاوبەشەکانی وەک کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ڕۆژ بە ڕۆژ پێش دەخرێت.
ھەروەھا لە ڕێگەی ئەرشیڤ و کاری چاپه مەنییەوە ڕاپۆرت لەسەر ھەموو شەھیدان ئامادە دەکرێت و پێشکەش بە بنەماڵە کانیان دەکرێت.
ڕێکخستنکردنی ھاوژین و مندالی شەھیدان
ئەنجوومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان لەگەڵ دایکی شەھیدان، ڕاستەوخۆ یارمەتیدەری ھاوژین و منداڵی شەھیدانن. ئەنجوومەنی ژنان دەستبەجێ دەچێتە پاڵ کارەکانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، بە شیوازێکی چالاکانە کارەکانی ئەنجومەنەکە بەڕێوەدەبات. کۆنفرانسی یەکەم لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، کۆنفرانسی دووەمیش لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو. لە کۆنفرانسەکەدا لەسەر دابەشکردنی کارەکان، پشتیوانی لە منداڵ و بنەمالەی شەھیدان بیر و بۆچوونی بەھێز و گرینگ خرایە ڕوو.
ئامانج لە ئامێزگرتنی بنەماڵەی شەهیدانە
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە ھەرێمی جزیر، حەسەن عوبەید، سەرنجی خستە سەر ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان و وتی: "ئێمە ھەموو ڕۆژێک لە پێناو ئەم وڵاتە شەھید دەدەین. ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان بۆ ئەوەی پاڵپشتی لە بنەمالەی شەھیدان بکات، لە بواری معنەوی پاڵپشتی هاوسەر و منداڵی شەهیدان بکات لە ھەموو بوارێک دا خزمەتی بنەمالەی شەھیدان دەکات. ئامانجی سەرەکیمان لە باوەش گرتنی کەسوکاری شەهیدانە، خوێنی کورد، عەرەب، ئەرمەنی، سریان، ئاشووری، تورکمان ، ئەڵمانی، فەرەنسی، کەنەدی و میسری و چەندین نەتەوەی تر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تێکەڵ بەیێک بووە، شۆڕشی ڕۆژئاوا دەرئەنجامی تێکۆشانێکی بێ ھەمپای لەو شێوەیەیە، ڕۆژئاوا خاوەنی ٦٠ شەهیدی ئینتەرناسیوننالیستە، ھەروەھا ٩ بنەماڵەیان هاتوونەتە ھەرێمەکەمان، خاوەنداری لە تێکۆشانی ڕۆلەی خۆیان دەکەن.
ئێمە چارەسەری بۆ کێشەکانمان دەدۆزینەوە
سەرۆکی ئەنجوومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان لە هەرێمی جزیرە، هێڤی سەید دەستنیشانی کرد کە کار بۆ دابینکردنی پاڵپشتی معنەوی لە دایک، هاوژین و منداڵی شەهیدان دەکەن، و هەوڵدەدەن چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزنەوە.
هێڤی سەید سەرنجی بۆ سەر ئەکادیمیاکانی هاوسەر و منداڵی شەهیدان ڕاکێشا و وتی، "ئێمە دەمانەوێت قوتابخانەی تەکنەلۆجیای شەهید بەشیر قامیشلۆ لە هەموو شارەکان دابمەزرێنین. لەو چوارچێوەیەشدا ئامادەکارییەکانمان بەردەوامە. لە مانگەکانی هاویندا پەروەردی زمانی کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی و ئامێری مۆسیقا بەڕێوە دەچێت.لەگەڵ داخستنی قوتابخانەکان هەوڵدەدەین بە شێوەیەکی تێگەیشتوو و پرۆفیشناڵ منداڵان پەروەردە بکەین، هاوسەری شەهیدان بەشداری ناو ئەکادیمیا ئایدۆلۆژی و پیشەیی دەبن، هەروەها لە بواری ئاژەڵداری و کشتوکاڵ، درۆمان، وێنە کێشان و کارە ئابوورییەکان بە شیوەیەکی سیستماتیک پەروەردە دەبینن. هاوژینی شەهیدان لەگەڵ ئەنجوومەنی ژنان بەشداری لە زۆر چالاکیدا دەکەن بۆ نموونە: لە تەندروستییەوە تا بازرگانی، لە ڕێکخستنی ژنانەوە تا ئابووری. ئێمە بۆ تێگەیشتن لە هەستی ژنان و پاڵپشتی ژنان خۆمان ڕێکخستن دەکەین و بێ ماندووبوون کار دەکەین. کاتێکی کە ئێمە سەردانی بنەمالەکان دەکەین ھێزمان لێ وەردەگرن. ئێمەش بنەمالەی شەھیدانین. بنەمالەی شەھیدان لە ئێمە و لە کۆمەلگا ھێز دەگرن و لەوە تێدەگەن کە ھیچ کات بە تەنیا نابن.