ئەوانەی لە کۆبانێ کۆمەڵکوژکران هەموویان کرێکار بوون
لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کۆبانێ ٥ کەس شەهید بوون. ڕاگەیەندراوە کە ٣ کەسیان کرێکاری یەک کارگە بوون و دوو کەسەکەی تریان کرێکاری بیناسازی بوون.
لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کۆبانێ ٥ کەس شەهید بوون. ڕاگەیەندراوە کە ٣ کەسیان کرێکاری یەک کارگە بوون و دوو کەسەکەی تریان کرێکاری بیناسازی بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر کارگەیەکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل لە گوندی قەسیفی سەر بە سرینێ (٤٥ کم لەباشووری کۆبانێ) ٣ هاووڵاتی شەهید بوون.
ناوی شەهیدان بەم جۆرەیە:
شەهید ئیسماعیل خەللێ؛ خێزاندارە و منداڵی نییە. کاری پاککەرەوە دەکات و دانیشتووی گوندی سانییە لە سرینێ.
عەبدوڕەحیم حاجی؛ خەڵکی گوندی شەهیدان لە باشووری سرینێ یە باوکی ٦ منداڵە .
عەبدورەحیم نەعسان، خەڵکی ناحیەی سرین، خێزاندارە و خاوەنی ٧ منداڵە، لە هەمان کارگە ئەرکدار بووە.
لەهه مان ڕۆژدا له بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکه ڕ له گوندی خرابشکێ کۆبانێ ٢ که س به ماتۆڕسکیلێک شەهید بوون.
ناوی ئەو دوو شەهیدە بەم جۆرەیە:
گێلۆ شێخ (٣٧ ساڵ)؛ خێزاندارە و خاوەنی ٦ منداڵە. خەڵکی گوندی تۆقلی کۆبانێیە و کاری بیناسازی دەکات.
حوزەیفە حسۆ؛ خێزاندار و باوکی ٢ کچ و دوو کوڕ بووە، خەڵکی گوندی زۆراڤای رۆژئاوای کابۆنێ بووە و کرێکاری بیناسازی بوو.
هەر ٥شەهید ٧ی تشرینی یەکەم بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆرستانی شەهید دیجلە لە شاری کۆبانی بەخاک سپێردراون.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەوە بۆ هەفتەیەک دەجێت بێ ڕاوستان هێرشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات. لەهێرشی هەوایی و بوردوومانەکاندا ژێرخانی ئابووری، دامەزراوە گرنگەکان و ماڵی هاووڵاتیان دەکرێنە ئامانج. لە ئەنجامدا ٤٦ هاووڵاتی شەهید بوون و ٥٢ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون و زیانی ماددی زۆریش لێکەوتووەتەوە.