ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە شەڕی سووریا بڵاوکردەوە

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە لازقیە، تەرتوس، ئیدلب، حومس و دەرعا لە نێوان گروپە چەکدارەکان و هێزەکانی حکومەتی شام بانگەوازی دیالۆگی کرد.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، دەرباری شەڕوپێکدادان لە لازقیە، تەرتوس، ئیدلب، حومس و دەرعا لە نێوان گروپە چەکدارەکان و هێزە دەسەڵاتدارەکانی شامدا ڕوویدا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆییدا ئاماژە بەوەکراوە کە  وەک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، مەترسی و خەمباری خۆیان لەبەر ئەو ڕووداوانەی کە لە کەنارئاوەکان ڕوودەدەن دەربڕن. دووپاتی دەکاتەوە هۆکاری ئەو ئاڵۆزییە دەسەڵاتداری شامە چونکە حەقیقەتی سووریا لەبەر چاو ناگرێت، هەستیاری دۆخی سووریا و بەتایبەتی فرەڕەنگی پێکهاتەکان و مەزهەبەکان بەلاوە نراوە.

 لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوبەریدا هاتووە: "بانگەوازی لە هەموو لایەک دەکەین بە هۆشیارییەوە جوڵە بکەن و ئەم ئاڵۆزییە دەبێت بە هۆکاری زیادبوونی مەودا لە نێوان هێزە نیشتیمانییەکانی سووریا بۆیە دەبێ گرژییەکان ڕابوەستێنن.

چەندیجار جەختمان لەوەکردەوە سووریا پێویستی بە دیالۆگی نیشتیمانی ڕاستیی هەیە، سووریا بەرەو سەقامگیری و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و کێشەکان ببات. ئاماژەمان بەوەدا ئەم چارەسەرییە لە دامەزراندنی سووریایەک هیوا و خواستی هەموو گەل، پێکهاتە و باوەڕییەکانی سووریا بە دی دەهێنێت.

جارێکی دیکە بانگەوازی ڕاوەستاندنی شەڕ دەکەین و دەلێین دیالۆگ ئەنجام بدەن. هەروها بانگەوازیی لە گەلەکەمان لە سووریا دەکەین بە شوێن کەسانێک نەکەون کە دەیانەوێت شەڕی ناوخۆیی لە وڵاتەکەماندا دروست بکەن".