ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی: دەوڵەتی تورک هەر کە شکست دەهێنێت، هێرش دەکاتە سەر ئێمە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "دەووڵەتی تورک هەر کاتێک شکست دەهێنێت، هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانمان".
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "دەووڵەتی تورک هەر کاتێک شکست دەهێنێت، هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانمان".
وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک هاکان فیدان رایگەیاندبوو کە هێرش دەکەنە سەر ژێرخانە مەدەنییەکان لە عێراق و سوریا. خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، کە ئەو هەڕەشە و هێرشانە بۆ سەر هەرێمەکانیان گەیشتووەتە ئاستی تۆڵەسەندنەوە و رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک لە پلان و پرۆژەکانیدا لە سەر سوریا سەرنەکەوتووە.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"جارێکی دیکە و لە ئەنجامی پێداگری لە سەر کردنە ئامانجی هەرێمەکەماندا دەوڵەتی تورک لە سەر زمانی کاربەدەستانی خۆیەوە هەڕەشەی هێرش لە دژی هەرێمەکانمانی کرد و بۆ ئەوەی هێرشەکانی لە دژی گەلەکەمان رەوا نیشان بدات دەڵێن ئەو هەرێمە و دامودەزگا و خەڵکەکەشی دەکرێنە ئامانجی پڕۆژەکەی تورکیا. ئەو زمانی هەڕەشەکردنە دوای ئەوە دێت کە گەلەکەمان پلان و گەمە چەپەڵەکانی هێزە هەرێمایەتیەکان، بە تایبەتی دەوڵەتی تورک و رژێمی سوریای لە دژی خەڵکەکەمان لە دێرەزور شکستدا.
ئەو هەڕەشانە دوای چالاکیەکەی ئەنقەرە کران و لە هەموو کێشە و دۆزێک لە بەرامبەر تورکیادا هەرێمەکانمان دەکرێنە ئامانج. دەوڵەتی تورک جموجۆڵی سەربازی زۆری لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سووریا ئەنجامداوە و رۆژانە لە دژی ئەو گەنجانەی لە رێگەی تورکیاوە هەوڵ دەدەن بچنە ئەوروپا، کردەوەی تاوانکارانەی وەک کوشتن، ئەشکەنجە و لێدان ئەنجام دەدات.
دەوڵەتی تورک لە هۆنینەوەی چیرۆکەکەیدا هەوڵ دەدات چالاکیەکەی ئەم دواییەی ئەنقەرە بە هەرێمەکانمانەوە ببەستێتەوە و ئەو بانگەشەیە خۆدزینەوەی گەورەی تورکیایە لە رای گشتی ناوخۆیی و پشتگوێخستنی پرسە ناوخۆییەکان لەوانە پرسی کورد.
لە کاتێکدا کە بە توندی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک رەتدەکەینەوە و شەرمەزاریان دەکەین، ئێمە وەک خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا جەخت لەوە دەکەینەوە:
ئەو هەڕەشەکردن و کردنە ئامانجانەی هەڕێمەکانمان لایەنێکی تۆڵە سەندنەوانەی هەیە و دوای ئەوە دێن کە دەوڵەتی تورک لە ئەجیندا و بەرنامەکانی لە سوریا شکستی هێنا.
ئەو هەڕەشەکردنە هەڵاتنە بۆ پێشەوە، پشتگوێخستنی راستی هەنووکەیی لە تورکیا و خەڵەتاندنی رای گشتیی تورکیایە.
ئەو هەڕەشانە لە دژی هەرێمەکەمان کاریگەرییەکی نەرێنی دەکاتە سەر چالاکی و هەوڵەکانی گەلەکەمان و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعش و شانەکانی.
کەس سودمەند نابێت لەو هەڕەشانە، هەروەها نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزی جۆرێکە لە نانەوەی ناسەقامگیری و ئەوەش ئامانجی سەرەکی دەوڵەتی تورکە.
کردنەئامانجی ژێرخانی خزمەتگوزاری خۆی لە خۆیدا کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر دۆخی گوزەرانی گشتیی و مرۆیی و ئەوەش کردەوەی دوژمنکارانەیە کە دەکەوێتە خانەی تاوانەکانی شەڕ.
دەبێت هەموو لایەنەکانی سوریا رۆڵ و هەڵوێستی روون و جددیان هەبێت و ئەو هەڕەشانە بێکاریگەر بکەن، لەبەر ئەوەی جگە لە کێشەکان لە ناوخۆی سوریادا دەوڵەتی تورکیش شێوەی ژیانی خەڵکەکەمان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکاتە ئامانج و مەینەتیەکانی مرۆڤەکان زیاتر دەکات. ئەوەس کێشەی گەورەی لێدەکەوێتەوە.
ئێمە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیی، هاوپەیمانی نێونەتەوەیی، رێکخراوە نێونەتەوەییەکان، رێکخراوە یاسایی و مرۆییەکان، هەروەها بانگ لە روسیا دەکەین کە هەڵوێستی جددی نیشان بدەن و لەبەرامبەر دەوڵەتی تورک بوەستنەوە، تا هاوسەنگی نوێ لە سوریا لە رێگەی هەرێمەکەمانەوە ساز بکرێت".