ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی هێرشەکانی رۆژنی ٤ بۆ ١٠ی تشرینی یەکەمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دۆسیەیەکی بە بەڵگەی ڤیدیۆییەوە ئامادە کرد.
بە گوێرەی دۆسیەکە، سوپای تورکی داگیرکەر ٢٢٤ شوێنی بە ٣٠٤ هێرشی ئاسمانی و زەمینی کردووەتە ئامانج، لەوانە ٢٢٤ شوێن بە تۆپ و چەکی قورس و ٨٣ شوێن بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی هێرشبەر کراونەتە ئامانج.
لە دۆسیەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو کە دەوڵەتی تورک وێستگەکانی کارەبا، پاڵاوگەکان و بنکە تەندروستیەکان، دەوروبەری کەمپەکانی واشۆکانی و رۆژ و بەدەیان گوندی مەدەنی کردووەتە ئامانج. هەروەها باس لەوەشکراوە کە لە هێرشەکاندا ٤٧ کەس ژیانیان لەدەستداوە، کە پێنجیان لە گوندەکانی کۆبانێ بوون، هەروەها ٥٥ کەسیش برینداربوون و زیانی ماددی بە بڕی ٥٦ ملیۆن دۆلار بەر ناوچەکان کەوتووە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند کە دۆسیەکە لە رێگەی ئیمەیلەوە بۆ ئەم لایەنانە نێردراون:
نوسینگەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئانتۆنیۆ گۆتێرێس
جێگریی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی، مارتین گریفتین
نوسینگەی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا گەیر پێدرسۆن
نوێنەرانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرانسا، ئەڵمانیا، سوید، فینلاند، هۆڵندا و یۆنان لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ
دەستەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان
کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان
وەزارەتی دەرەوەی سویسڕا
رێکخراوی سیستیمی سویسڕی
پەیمانگای لێکۆڵینەوەی باڵای جنێڤ
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی
رێکخراوی هیوامان رایتش وۆچ
وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، بەلجیکا و هۆڵندا
پەرلەمانتارانی ئەوروپا و بەلجیکا
کەسایەتی و پارتە سیاسیەکانی بەلجیکا، هۆڵندا و لوکسەمبورگ
رێکخراوە مەدەنیەکان و رێکخراوە خۆجێیی و نێونەتەوەییەکانی بەلجیکا
نوسینگەی راوێژکاری نەمسا، سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمانی نەمسا و لە پەرلەمانە هەرێمیەکان و ئەوروپا و سەرۆکی حزبەکان.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەوروپا
رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی نەمسا، راگەیاندنەکان، ناوەندەکانی توێژینەوە و رێکخراوە مرۆییەکان.