رۆهێلات عەفرین: هێڵی بەرخۆدانی بێریتان بۆ ئێمە بنەمایە

رۆهێلات عەفرین: یەپەژە کە ١١ ساڵە تێدەکۆشێت، بەهۆی میراتی سوپای ئازادی ژنان دروست بوو، کە ٣١ ساڵە تێکۆشان و بەرخۆدانێکی گەورە بەرێوە دەبات.

ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەپەژە، رۆهێلات عەفرین، لە ساڵیادی شەهیدبوونی بێریتان هێڤی (گوڵناز کاراتاش)، کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە بەرامبەر پەدەکە و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تەسلیمبوونی قبوڵ نەکرد و چالاکیەکی فیداییانەی ئەنجامدا، لە هەمان کاتدا بوو بە پێشەنگ بۆ بە سوپا بوونی ژنانی ئازاد، بۆ ANF قسەی کرد.

 رۆهێلات عەفرین دەستنیشانی کرد کە، یەپەژە هێڵی بەرخۆدانی خۆی لەسەر میراتی بێریتان دروستکردووە و وتی: "ئێمە 31 مین ساڵیادی بە سوپابوونی ژنانی ئازاد لە هەموو ژنانی رۆهێلاتی ناوەراست و جیهان پیرۆز دەکەین. سوپای ژنان کە لە ڕابردوو و ئەمرۆدا نوێنەرایەتی ئیرادەی ئازادی ژنان دەکات، بێگۆمان لە داهاتووشدا نوێنەرایەتی ئازادی ژنان دەکات. کاتێک سەیری مێژووی مرۆڤایەتی دەکەین لە بەرامبەر کۆمەڵگا، ئیرادەی کۆمەڵگا، کولتوور و ناسنامەی ژن هێرشێکی زۆر لەسەریان ئەنجامدراوە. زۆرێک لە تەڤگەرەکانی ژنان و زۆرێک لە ژنان بەرامبەر بە دەسەلاتداری پیاو لە جیهاندا سەرهەلدانیان کرد. ئەم عەقڵیەتە کە خۆی هەیەتی هەمیشە بە ژنیشی وتووە، 'تۆ ئیرادە نیت، تۆ هیچ نیت، تۆ هی خۆت نیت'. لەبەرامبەر ئەمەدا ژنان سەرهەلدانیان کرد، بەرخۆدانیان کرد و لە تێکۆشاندان. لەم بەرخۆدانانەدا ژمارەیەکی زۆر لە ژنان ڕووبەرووی ئەشکەنجە بوون. بە سەدان ژن سووتێنران. بەڵام لە بەڕامبەڕ سیستەم و ئەقلیەتی پیاوی دەسەلاتدار کە خۆی وەک سەڕوەری جیهان دەبینێت، هەنگاو بە هەنگاو بەرخۆدان و تێکۆشانی ژنان پێشکەوت و بەردەوامە لە پێشکەوتن.

بەو واتایە کاتێک سەیری ڕاستی کورد دەکەین، تەڤگەری ئازادی بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد خۆیان بەڕیکخستن کردووە، لە دژی ئەقلیەتی فاشیست کە کۆمەڵگای لەناو سیستەمی کۆیلایەتیدا خنکاندووە، سوپای ژنانی ئازاد  کە 31 ساڵ بەسەڕ دامەزراندنی دا تێپەرێوە ئەم ئەقلیەتەی تێکشکاندووە. بێگومان سوپای ژنان نابێ تەنیا وەک ڕێکخستنیکی سەربازی سەیر بکرێت. سوپای ژنانی ئازاد دەستکەوتنی ئایدۆلۆژیا، ڕێکخستن، فەلسەفە، ڕۆح و زانستی ژنانە. دەبێت سوپای ژنان لەم چوارچێوەیەدا هەلسەنگاندنی بۆ بکرێت. پێشەنگایەتی 31 ساڵەی یەژاستار کاریگەری قووڵی لەسەر ژنانی رۆهێلاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان دروست کردووە. کاریگەری گەورەی لەسەر ئەو ژنانە دروست کرد کە لەژێر سیستەمی کۆیلایەتی، ناحەقی و نایەکسانیدا بوون. واتا سوپای ژنان وەک دەنگێکی بەهێز لە دژی ناحەقی و نایەکسانی دەوەستێت. ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی ئەو ژنانەی کە نەیان توانیوە بەرخۆدان بکەن، مافەکانیان بپاڕێزن، بە زمان و کەلتووری خۆیان خۆیان ئیفادە بکەن پێش خست و هەوڵی دا گەشە بکات. ئەم ڕاستییەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو ژنانی جیهان بوو بە میرات. ژنان لە هەموو جیهان دا خۆیان لەناو ئەم فەلسەفەیەدا دەبینن و پێناسەی خۆیان دەکەن."

یەپەژە 11 ساڵە بە ڕۆحێکەوە لە هێڵی بێریتان وەریگرتووە تێکۆشان دەکات

ڕۆهلات عەفرین ڕایگەیاند کە ژنان لە زۆر شوێنی جیهانەوە بەشداری ڕیزەکانی یەپەژە بوونە پێشەنگایەتی ڕۆحی ئەم بەرخۆدانەیان لەئەستۆ گرتووە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو:

"یەپەژە کە ١١-١٢ ساڵە لە ناو بەرخۆدانیەکی گەورەدایە، درێژەدەری میراتێکە لە ئەنجامدا میراتی سوپای ژنانی ئازادە کە ٣١ ساڵە بە خۆڕاگری و تێکۆشانێکی گەورەوە بەردەوامە سەریهەڵداوە. ساڵانێکە لە دژی عەقڵیەتێکە کە نکۆڵی لە زمان و کولتووری گەلان دەکات، شارەکان داگیر دەکات، بوون و بەهاکانی گەلان پێشێل دەکات لەتێکۆشانێکی گەورەدایە. لە کۆبانێ تا عەفرین و سەرێکانی تێکۆشانێکی گەورەی لە دژی هێزێکی وەک داعش کرد. داعش کە لە پشت پەردەوە زۆرێک لە زلهێزە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی جیهان پشتیوانییان لێدەکرد، زۆرترین هێرشی دژی ژنان ئەنجامدا. لە بەرامبەر ئەم عەقڵیەتەدا یەپەژە تێکۆشانێکی گەورەی بەڕێوەبرد. بێ گومان یەپەژە هێز و میراتی خۆی لەو ژنانە وەرگرت کە ٣١ ساڵ بە بەرخۆدانیان خاونداریان لە هەموو ژنان کرد. زۆرێک لە ژنان لە زمان و شوێنە جیاوازەکانی ڕۆژاڤا لەو خەباتەدا بەشدار بوون. ژنان لە زۆر شوێنی جیهان بەشداری ڕیزەکانی یەپەژە بوون و بوون بە یەکێک لە پێشەنگەکانی ڕۆحی ئەم بەرخۆدانە. لە ڕۆژاڤا یەپەژە کە وەک سوپا و بزووتنەوەیەک تاریکترین دەسەڵاتی جیهانی تێکشکاند، بوو بە ناسنامە ولە جیهان دەنگی دایەوە و لەگەڵ ئەم کولتوورەدا لەسەر پێی دەمێنێتەوە. بێگومان کاریگەری ئەم بەرخۆدانه له زۆربەی بزووتنەوەکانی ژناندا ڕەنگی دایەوە وئەمڕۆ ئەم ژنانە و بزوتنەوەی ژنان لە پێشەوەن.

بێریتان لە دژی هێڵی خیانەت چالاکی ئازادی ئەنجامدا

بەرخۆدانی هەڤاڵ بێریتان بەرامبەر بە زێنییەت و دەسەڵاتی خیانەتکار تا ئەمڕۆش کاریگەری هەیە. هەڤاڵ بێریتان لە دژی تەسلیم بوون و زێنییەتی خیانەت چالاکی ئازادی بەڕێوەبرد. ئێمە لە چالاکییەکەی هەڤاڵ بێریتانەوە لەوە تێگەیشتین. هەڤاڵ بێریتان بەم چالاکییە پەیامێکی وەهای بە هێزەکانی پەدەکە کە ساڵانێکە خیانەت دەکەن،گەیاند 'ئێوە تەسلیم دەبن نەک ئێمە'. هێڵی هەڤاڵ بێریتان بووەتە هێڵێک کە لە ڕووی ئایدیۆلۆژی، ڕێکخستنی، سەربازی و لە هەموو بوارێکەوە دەتوانین لەسەری قووڵ ببینەوە. ئەم ڕێبازە هەموو ژنان کۆدەکاتەوە، لەدژی حەقیقەتی خیانەت دەرکەوە و هەرگیز تەسلیمی هێڵی خیانەت مەبە.

هەروەک چۆن بەسێ و زاریفە لە مێژووی کوردستاندا لەبەرامبەری هێزە داگیرکەرەکان تەسلیم نەبوون، هەڤاڵ بێریتانیش لەگەڵ کولتووری بەسێ و زاریفە گەورە بووە و خۆراگری کردووە و ئەم ڕاستییەی بە ڕوونی ئاشکرا کردووە؛ لە هەر کوێ سەپاندنی تەسلیمیەت و خیانەت هەبێت، دەبێت کولتوورێک هەبێت کە خیانەت و تەسلیمیەت ڕەت بکاتەوە. یەپەژە ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا بەرخۆدانییەکی گەورەی لە دژی هەموو هێزە داگیرکەرەکان نیشان داوە، بەم میراتەوە بەرخۆدانی کردووە و لە تێکۆشانی خۆی بەردەوامە. لەسەر ڕێچکەی ئەم میراتەیە لەکولتوور و بیر و فەلسەفەدا گۆڕانکاری دەست پێکرد و لەمەودواش بەردەوام دەبێت.

لە بەرامبەرهێڵی بەرخۆدان دا،  پەدەکە لەسەر هێڵی تەسلیم بوون و خیانەت پێداگری دەکات وبەردەوامە. داگیرکەری دەوڵەتی تورک ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر خاک و شارەکانمان. هەزاران شەهیدمان هەیە و هەموو ڕۆژێک شەهید دەدرێت. پەدەکەش وەک هاوکاری ئەم هێزە داگیرکەرە بەشدارە لە تاوانەکان. دەیەوێت هێڵی تەسلیمبوون لەناو گەل و هێزەکانماندا پەرە پێبدات. لە دژی ئەو دەستکەتانەی بە بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوا بەدەستکەوتووە هێرشێکی بەربڵاو هەیە. بێگومان پێویستە هەموو ژنان و گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا بەرامبەر بەم هێڵە خیانەتکارییە هەڵوێستیان هەبێت. ئەو تەسلیمیەتەی کە دوژمن بەسەرماندا دەیسەپێنێت، مانای لەناوبردنی خاک، کولتوور و بەهاکانی گەلەکەمانە. کاردانەوە و هەڵوێست بەرامبەر ئەم هێڵی خیانەتە؛ بە تێکۆشان، بەرخۆدان و نوێنەرایەتی ڕێگای ڕاست دەبێت. هەروەک چۆن لە مێژووی بەرخۆدانی ئێمەدا بێریتان نوێنەری گەورەی ئەم ڕێبازە بوو و وەک یەپەژە ١١ ساڵە بەرخۆدان و تێکۆشانمان نیشان دا، ئەمڕۆش هێڵی بەرخۆدان بۆ ئێمە یەکەم ئەرک دەبێت. ئێمە پێمان وایە گەلەکەمان بەم باوەڕ و ئیرادەیە لەسەر هێڵی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت".