ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کەمی کردوە
دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، بە تەنها ١٤ کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.
دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، بە تەنها ١٤ کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.
جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرای کرد، ٧ ژن و ٧ پیاوی دیکە لە سەرتاسەری هەرێمەکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە لەم شارانەی خوارەوەن:
قامشلۆ ٤
تەل تەمر ١
دێرک ٥
گرکێ لەگێ ١
ترسبەسپیێ ١
رەقا ١
شەهبا ١
مستەفا باسی ئەوەشی کرد، کەسێکی توشبوو چاکبوەتەوە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.
بەو شێوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتە ٨ هەزار و ١١٣ کەس، لەو ژمارەیە ٢٧٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ١٥٠ کەسیش چاک بونەتەوە.
ف.ق