ڕۆژنامەوان سەید ئەڤران لە قامیشلۆ یادکرایەوە

کارمەندی چاپەمەنی ئازاد و نوسەر و ڕۆژنامەوان، سەید ئەڤران کە ٢٢ ی ئەیلول لە نەخۆشخانەیەکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهید بوو، لە قامیشلۆ بە مەراسیمێک یادکرایەوە.

کارمەندی چاپەمەنی ئازاد و نوسەر و ڕۆژنامەوان، سەید ئەڤران کە ٢٢ ی ئەیلول لە نەخۆشخانەیەکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهید بوو، لە گەڕەکی غەربی لە قامیشلۆ بە مەراسیمێک یادکرایەوە. دەیان ڕۆژنامەوان و پەیامنێر و کارمەندی ڕاگەیاندن بەشداری یادەکە بوون. لە گۆڕەپانی مەراسیمەکەدا، وێنەی سەید ئەڤران هەڵواسران و مۆم داگیرسێنرا.

لە مەراسیمەکەدا، وتەبێژی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان (یەرەژە)، ڕۆژنامەوان ئارین سوید، گوتی: "بەڵێن بە شەهید سەید ئەڤران دەدەین بەردەوام بین لەسەر ڕێگەکەی بۆ دەرخستنی ڕاستی و پێشخستنی جڤاک".

پاشان سینڤزیۆنێک پەیوەست بە ژیانی ڕۆژنامەوان سەید ئەڤران و دوایین نامەی وی، هەروەها وتەی هاوڕێکەی، خالید ئارمیش، دەربارەی تێکۆشانی سەید ئەڤران پیشاندرا.

مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.