ڕۆژنامەوانان بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەش کرد

ڕۆژنامەوانان بە مەبەستی ڕۆشتنە ئیمراڵی سەردانی وەزارەتی دادیان کرد.

ڕۆژنامەوانانی ژن، نەزاهەت دۆگان و دیجلە موفتوغلۆ، لە چوارچێوەی گفتوگۆکان پەیوەست بە چارەسەری پرسی کورد کورد ئەنجام دەدرێن، وە بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، داواکارییان پێشەکەش بە وەزارەتی داد کرد.

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە فورات (دەفەگە) دیجلە موفتۆغلۆ بە ناوی ڕۆژنامەنووسانەوە ڕاگەیاندراوێکی دا و گوتی کە وەک ڕۆژنامەنووسان بەدواداچوون بۆ گفتوگۆکان سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد دەکەن.

دیجلە موفتۆغلۆ گوتی: "چەندین بازنە و لایەن لێدوان و ڕاگەیاندراوییان بڵاوکردوە و هەوڵەدەین ئەمانە بە ڕای گشتییدا بڵاوبکەینەوە. هەموو لایەنەکان لە ڕاگەیاندنەکانەوە ڕاگەیاندراو دەدەن، بەڵام دەرفەتی ئەوەمان نییە ڕاگەیاندراوەکەی عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕاستەوخۆ بە ڕای گشتی بگەیەنین. دەربارەی ئەو شاندەی تا ئیستا چوونەتە ئیمراڵی هەندێک زانیاری دەزانین. بۆیە وەک ڕۆژنامەوانان دواکارییمان پێشکەش کرد بۆیەوەی لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان دیدار ئەنجام بدەین تا لە نزیکەوە ئاگاداری ڕوانگە و نەخشەڕێگەکانی ببین سەبارە بە پرۆسەکە. وەک ڕۆژنامەنووسان ئەرکمان ئەوەیە کە زانیاری بە کۆمەڵگە بدەین. دەمانەوێت لەسەر ئەم بابەتە پرسیار لە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بکەین".

دیجلە موفتۆغلۆ داوای لە ڕۆژنامەوانانی دیکە کرد داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڕۆژنامەگەری بابەتیی.