ژنانی کانتۆنی قامیشلۆ دژی پیلانگێڕیی ڕێپێوانیان کرد

ژنانی شارۆچکەکانی کانتۆنی قامیشلۆ دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی ئۆکتۆبەر ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

بە سەدان ژن لە شارۆچکەکانی کانتۆنی قامیشلۆ (گرکێ لەگێ، دێرک، تل کۆچەر و چلاخا) و گوندەکانی دەوروبەری،بەمەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.

 ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهید خەبات لە شارۆچکەی گرکێ لگێی قامیشلۆ دەستی پێکرد. بەشداربووان وێنەی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان و ئاڵای کۆنگرەی ستار و نووسراوی "بەبێ سەرۆک ژیان نابێ''، "ئازادی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازادی کۆمەڵگایە'' و "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردبووەوە.

 دوای ڕێپێوانەکە لە بازاڕی شارەکە گردبوونەوە و لەوێ، ئەندامی کۆنگرەی ستاری گرکێ لەگێ، نەسرین محمد، سەرنجی بۆ ئامانجەکانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ڕاکێشا و وتی: هێزە هەژموونخوازەکان هەوڵیان دا بە گرتنی ڕێبەرئاپۆ  پەیوەندی نێوان ڕێبەر و کۆمەڵگا کۆتایی پێبێنن ولە کۆتاییدا هەوڵیان دا ئازادی ژنان لەناوببەن. هەروەها وتی: ئەو هێزە پیلانگێرەکان بە ئامانجەکانیان نەگەیشتن، چونکە بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان لە هەموو کۆمەڵگا و ژناندا بڵاوبوەتەوە، ئێمە تا ئەو کاتەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر بەدی دێت بەردەوام دەبین لە تێکۆشان.

 ئەندامی کۆنگرەی ستار لە ناحیەی تل کۆچەر ئمل جلۆد هەروەها ڕایگەیاند کە ئەوان لە سەر بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان کە پێشەنگی ئاشتی و ئازادییە درێژە بەتێکۆشان دەدەن.

 ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "بژی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان'' و "نەمان بۆ خیانەت'' کۆتایی هات.