ئاسایشی ڕۆژئاوا دەربارەی تەقینەوەکەی حەسەکە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە
فەرمانداریەتی گشتیی ئاسایشی ڕۆژئاوا-باکووری سووریا دەربارەی تەقینەوەکەی دوێنێ شەوی شاری حەسەکە کە ٧ کەس تێیدا بریندار بوون بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
فەرمانداریەتی گشتیی ئاسایشی ڕۆژئاوا-باکووری سووریا دەربارەی تەقینەوەکەی دوێنێ شەوی شاری حەسەکە کە ٧ کەس تێیدا بریندار بوون بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
فەرمانداریەتی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا-باکووری سووریا دەربارەی تەقینەوەکەی حەسەکە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەی ئاسایشی گشتییدا هاتووە کە هێرشەکە لە دژی ناوەندێکی هێزەکانی سۆتۆرۆ کە بەشێکن لە هێزەکانی ئاسایش ئەنجامدراوە کە لەو هێرشەدا ٧ کەس بریندار بوون.
لە ڕۆژی ٣٠ی حوزەیران /٩ی پووشپەڕدا لە کاتژمێر ٢١:٤٠ خولەکدا لەدژی یەکێک لە ناوەندەکانی هێزەکانی سۆتۆرۆ-ی سەربە ئاسایسی ڕۆژئاوا لە نزیک قوتابخانەی ئەل خەسانە هێرشێک ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٧ کەس بریندار بوون.
ئەم هەوڵە کوێرانەی تیرۆریستان نیشانەی ئەوەیە کە تیرۆریستان لە دواڕۆژەکانی خۆیاندان. ئێمە تێکۆشانی خۆمان بۆ گەییشتن بە ئازادی هەموو گەلانی باکووری سوریا درێژە پێدەدەین."
ک-ش