ئاسایشی ڕۆژئاوا ناسنامه‌ی ٧ شه‌هیدی «دژه‌تێرۆر»ی ئاشكرا كرد
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوا - باكووری سووریا به ڕاگه‌یه‌ندراوێك ناسنامه‌ی ٧ ئه‌ندامی «دژه‌تێرۆر»ی ئاشكرا كرد كه له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرین شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوا - باكووری سووریا به ڕاگه‌یه‌ندراوێك ناسنامه‌ی ٧ ئه‌ندامی «دژه‌تێرۆر»ی ئاشكرا كرد كه له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرین شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوا - باكووری سووریا به ڕاگه‌یه‌ندراوێك ناسنامه‌ی ٧ ئه‌ندامی «هێزی دژه‌تێرۆر - هات»ی ئاشكرا كرد له ئه‌نجامی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م» له عه‌فرین شه‌هید بوون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی ڕۆژئاوادا هاتووه: له چوارچێوه‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه به‌پشتیوانی چه‌ته‌كانی «قه‌ڵغانی فورات» ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر عه‌فرین، هێزه‌كانمان له به‌رخۆدانێكی قارهمانانهدان.
له درێژه‌ی ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: له ئه‌نجامی به‌رخۆدان له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر، ٧ ئه‌ندامی «هێزی دژه‌تێرۆر - هات» له هه‌رێمی عه‌فرین شه‌هید بوون.
ئاسایشی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاندووه: ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی پاراستنی ناوخۆ (ئاسایشی ڕۆژئاوا - باكووری سووریا) سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و گه‌لی كورد ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه هه‌تا كۆتایی له‌سه‌ر ڕێبازی شه‌هیدان بین.
s.m