ئاماری ئه‌مڕۆی شه‌ڕ و به‌رخۆدانی عه‌فرین؛ ٤٤ سه‌رباز و چه‌ته كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو له هه‌رێمی عه‌فرین ٤٤ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو له هه‌رێمی عه‌فرین ٤٤ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكراتی - قه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی به‌رخۆدانی عه‌فرینی بڵاوكرده‌وه. قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد ٤٤ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون و ٢ ئۆتۆمبێلی داگیركه‌رانیش تێكشكێنراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
عه‌فرین
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه شاری عه‌فرین كه نزیكه‌ی ٥٠٠ هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژیت، له لایه‌ن سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی داعش و ئه‌لنووسره بۆمباران ده‌كرێت.
شیێ
هێزه‌كانمان پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ له ده‌وروبه‌ری گوندی چه‌قه‌لا چاودێری ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیایان كرد و كردیانه ئامانج. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه تێكشكێنرا و ٣ چه‌ته كوژران. هه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ماوه به ماوه ناوچه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن.
شه‌را
شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانمان و سوپای داگیركه‌ر كه ماوه‌ی ٣ ڕۆژه له گوندی ئۆمه‌را به‌رده‌وامه، دوێنێ سه‌خت بوو و هه‌تا شه‌و به‌رده‌وام بوو. له ئه‌نجامدا داگیركه‌ران به ده‌ستی شه‌ڕڤانان گورزی قورسیان لێ درا. بۆمان ڕوون بوویه‌وه كه ٣٥ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی داگیركه‌ران به ته‌واوی تێكشكێنراوه.
هه‌روه‌ها له شه‌وی ڕابردووه‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا گونده‌كانی سنارا و ئانقهله بۆردومان ده‌كه‌ن.
جندرێس
هێزه‌كانمان شه‌وی ڕابردوو له دژی داگیركه‌ران چالاكییان ئه‌نجامدا. به‌و هۆیه‌وه ٦ چه‌ته كوژران. هه‌روه‌ها چالاكییه‌ك له دژی باره‌گه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی ئه‌لنووسره و داعش له ده‌وروبه‌ری گوندی جه‌له‌مێ ئه‌نجامدرا و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ته كوژران.
هه‌روه‌ها فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ماوه به ماوه ئه‌م ناوچه‌یه بۆردومان ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٠ی به‌یانی گوندی كه‌فه‌ر ده‌له له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیا بۆمباران كرا.
عه‌زاز
هێزه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری عه‌زاز له دژی داگیركه‌ران چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. به‌و هۆیه‌وه گورزی قورس به‌ر داگیركه‌ر كه‌وت.
ڕاجۆ
هه‌رێمی ڕاجۆ له لایه‌ن فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ماوه به ماوه بۆمباران ده‌كرێت.
ماباتا
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ماوه به ماوه ماباتا بۆردومان ده‌كه‌ن.
s.m