ئاماری شەهیدانی کۆمەڵکوژی مەشرافا بۆ ١٦ کەس بەرزبووەوە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی مەشرافای سەرێکانی کۆمەلکووژی ئەنجامداوە. گەلی جەزیرە کە خۆیان گەیاندە سەرێکانی بۆ یارمەتی دانی بریندارەکان، ١٦ تەرمیان لەژێر ماڵە ڕووخاوەکاندا دەرهێنا.

هاوڵاتیانی گوندی مەشرافای سەرێکانی  کە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەتە هاوپەیمانی بۆردوومان کرابوون، جگە لە دۆزینەوەی ١٦تەرم، گەڕان بەدوای تەرمی هاوڵاتیانی دیکە بەردەوامن.

لە ئەنجامی گەڕان بەدوای ونبووەکاندا ، ٤ تەرمی دیکەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی مەشرافا دۆزرایەوە، بەمەش ئاماری شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییە بۆ ١٦ شەهید بەرز بووەوە.

ک-ش