ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو؛ ٧ سه‌ربازی توركیا له عه‌فرین كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد له ناوچه‌ی ڕاجۆی عه‌فرین ٧ سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد له ناوچه‌ی ڕاجۆی عه‌فرین ٧ سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - قه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌رێمی عه‌فرینی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی قه‌سه‌ده ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، له ناوچه‌ی ڕاجۆ ٧ سه‌رباز كوژراون، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی داگیركه‌ر تۆپبارانی گوندی باسووتێ-یان كردووه و شه‌هید و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده:
ناوه‌ندی عه‌فرین
كاتێك هاوڵاتیانی حه‌له‌ب گه‌یشتنه شاری عه‌فرین، سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرینیان به چه‌كی قورس تۆپباران كرد. زۆربه‌ی تۆپه‌كان به‌ر گه‌ڕه‌كی تورندێ و ئه‌شره‌فیه كه‌وتن.
ڕاجۆ
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، دوێنێ كاتژمێر ١٥:٠٠ تۆپبارانی ناوه‌ندی ڕاجۆیان كرد و هه‌تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو.
شه‌وی ڕابردوو له گوندی بلێلكا و ده‌وروبه‌ری له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و داگیركه‌ران شه‌ڕ دروست بوو. له ئه‌نجامدا ٧ سه‌ربازی توركیا كوژران. دواتر شه‌ڕ به‌رفره‌وانتر بوو و گوندی هه‌جیكا-شی گرته‌وه. داگیركه‌ران له هه‌مان كاتدا مه‌یدانی شه‌ڕیان تۆپباران ده‌كرد و تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوون.
شه‌را
شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر ١٩:٠٠ سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به چه‌كی قورس گوندی ئه‌لكێ-یان كرده ئامانج و تا دره‌نگانی شه‌و تۆپبارانیان كرد.
له شه‌وی ڕابردووه‌وه هه‌تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته، جموجۆڵی فڕۆكه‌كانی داگیركه‌ران له ئاسمانی گوندی دێرسوان هه‌تا قه‌ڵای نه‌بی هۆری و به‌نداوی مه‌دانكێ به‌رده‌وام بوو. له هه‌مان كاتدا له لای قه‌ڵای نه‌بی هۆری له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و داگیركه‌ران شه‌ڕ ڕوویدا و هێشتا به‌رده‌وامه.
جندرێس
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، گونده‌كانی نزیك سنووری ناوچه‌ی جندرێس-یان به چه‌كی قورس كرده ئامانج. جموجۆڵی فڕۆكه‌كانیش بێ ناوبڕ به‌رده‌وام بوو. له هه‌مان كاتدا له‌نێوان هێزه‌كانمان و داگیركه‌ران شه‌ڕ ڕوویدا. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته له هه‌مان ده‌ڤه‌ر شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو.
مابه‌تا
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، به چه‌كی قورس ناوه‌ندی ناوچه‌ی مابه‌تا و گونده‌كانی ده‌وروبه‌رییان كرده ئامانج.
شێراوا
ناوه‌ندی ناوچه‌ی شێراوا و گوندی باسووتێ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری بوونه ئامانجی هێرشی دڕندانه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی. له ئه‌نجامدا چه‌ندین كه‌س شه‌هید و برینداربوون كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌ن.
ش. م