ئامێری پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕۆژئاوا چۆن کار دەکات؟

ئینان خەلیل پسپۆڕی نەخۆشیەکانی دڵ و سنگ باسی ئامێری پشکنینی کۆرۆنای ڕۆژئاوای کرد کە لە لایەن پزیشکەکانی ڕۆژئاوا دروستکراوە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و وتی، "ئامێرەکە ٨٥% ئەنجامی سەرکەوتوو بەدەستدەهێنێت.

ئامێری پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دروستکرا و ٨٥% سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لە نەخۆشخانەکانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ چارەسەری و پێشگرتن لە ڤایرۆسەکە بەکاردەهێنرێت.

ئامێری پشکنین کە لە لایەن کۆمیتەی تەندروستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دروستکراوە و لەناو لە ماوەی ٣٠ بۆ ٣٥ چرکەدا ئەنجامەکەی دەردەکەوێت، پێشکەشی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کرا و سەرکەوتننی بەدەستهێنا.

کۆمیتەی تەندروستی ڕۆژئاوا ئامێرەکەی پێشکەش بە ژمارەیەک رێکخراوی تەندروستی و وڵاتان کردووە و هەندێک وڵات و رێکخراوەکانیش داوایان کردووە، بەڵام کۆمیتەی تەندروستی قبوڵی نەکردووە.

ئینان خەلیل دکتوری نەخۆشیەکانی دڵ و سنگ لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئاژانسەکەمان باسی لە ئامێرەکە کرد.

ئینان خەلیل ڕایگەیاند، ئەوان ئامێرەکەیان بۆ چین ناردووە و لە سێ نەخۆشخانەی گەورەی ئەو وڵاتە تاقیکراوەتەوە و ٨٥% سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

ئەو پزیشکە وتیشی، "ئامانجی ئامیرەکە ئەوەیە بە زودترین کات پشکنینەکان ئاشکرا بکات و لیکی دەمی نەخۆشەکە وەک نمونە وەردەگیرێت و بەو شێوەیە پشکنینین دەکرێت. داری پشکنینەکە لە ٣ بەش پێکدێت. بەشی یەکەم و سێیەمین بۆ هەوکردنی ئاساییە. بەشی دووەمینیش کە ڕەنگی لیکەکە دەگۆرێت، ئاشکرایدەکات کە کەسەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە یان نا."

ئینان خەلیل ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی هاوڵاتیان سەردانی نەخۆشخانە دەکەن، فۆڕمێک پڕدەکەنەوە و دواتر لیکیان وەک نمونە وەردەگیرێت و لە ماوەی ٣٠ بۆ ٣٥ چرکە پشکنینەکەیان دەردەچێت و کەی بەشی دووەمی ئامێرەکە شین بوو ئەو کاتە ئاشکرا دەبێت کە پشکنینەکە پۆزیتیفە و کەی ڕەنگی پشکنینەکە مۆر بێت ئەوا ئەنجامەکەی نێگەتیفە و واتە تووشی ڤایرۆسەکە نەبووە.

ئینان خەلیل وتی، "زوو دەرچوونی پشکنینەکە کە ئەم ئامێرە دەیکات بۆ دوو شت زۆر گرینگە. یەکەم: بۆ ئەوەیە کە کەمتر بڵاودەبێتەوە و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکرێت و دووەمیش ئەوەیە کە ناگاتە بەشەکانی تری چەستە وەک گورچیلە و کەسی تووشبوو پارێزراو دەبێت و زوو چارەسەری بۆ دەکرێت. بەڵام ئەگەر زوو چارەسەری بۆ نەدۆزرێتەوە و ڕێگری لێنەکرێت، ڤایرۆسەکە بگاتە گورچیلە و بەشەکانی تر، پێویستە چارەسەری قوڕس بەکاربهێنرێت و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی سیستمی تەندروستی لەشی نەخۆشەکە بە تەواوی تێکبچێت."

ف.ق