گه‌لی عه‌فرین كه به‌هۆی هێرشی داگیركارانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی ئه‌لقاعیده، داعش و ئه‌لنووسره ناچار بوون بۆ كانتۆنی عه‌فرین كۆچ بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ژیانیان خۆڕاگرن. نزیكه‌ی ١٥٠-٢٠٠ هه‌زار هاوڵاتیی عه‌فرین كۆچیان كردووه بۆ سنووری كانتۆنی شه‌هبا، زۆرێك له هاوڵاتیان له‌نێو خانووه ڕووخاوه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له گوندی ئووم ئهلخۆش-ی شه‌هبا یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له خانوویه‌كی ڕووخاو له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات نازلی نه‌بۆ-یه.
نازلی نه‌بۆ ده‌ڵێت، پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا ده‌ستیپێكرد، ٤ ساڵ له شاری حه‌له‌ب له‌نێو شه‌ڕدا ماونه‌ته‌وه، دواتر چوونه‌ته گوندی شێخورزێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێ له عه‌فرین و ژیانێكی ئاساییان بۆ خۆیان دروستكردووه. به‌ڵام دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر، ناچار بووه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی كۆچ بكات بۆ گوندی ئووم ئهلخۆش له شه‌هبا. نازلی كاتێك چاوی به ئێمه ده‌كه‌وێت، ئاماژه‌ی سه‌ركه‌وتن ده‌كات. ئێمه‌ش له ژێر دیوارێكی ڕووخاوه‌وه ده‌چینه نێو خانووه‌كه.
له ژوورێكی خانووه‌كه‌دا كه له لایه‌ن داعشه‌وه تێكدراوه، ته‌نیا نووسین و چه‌ند به‌تانییه‌ك هه‌ن؛ كه‌لوپه‌لی خێزانێكی ١٠ نه‌فه‌ری كه ٦یان منداڵن هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه.
نازلی ده‌ڵێت، خانووه‌كه‌یان له شێخورزێ له كاتی هێرشی داگیركه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕووخاوه و به‌م شێوه‌یه‌ش ئاواره بوون. هه‌روه‌ها چه‌ته‌كان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كانیان. ده‌شڵێت: كه‌س سه‌ری خۆی شۆڕ نه‌كردووه له به‌رانبه‌ر داگیركه‌ر و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه بژین هه‌تا كۆتایی به‌رخۆدانیان كردووه.
«فێرگه‌ش پڕ بووه»
ئێمه ڕوو له فێرگه‌ی گوند ده‌كه‌ین، له فێرگه‌دا زۆر خێزانی كورد و عه‌ره‌ب كه له ناوچه‌كانی ڕاجۆ و جندرێس-ی سه‌ر به عه‌فرینه‌وه كۆچیان كردووه، پێكه‌وه ده‌ژین. له هه‌ر پۆلێكدا، چه‌ند خێزانێك جێگیر بوون. دۆخی ئێره له شوێنه‌كانی دیكه جیاواز نییه؛ چه‌ند نوێنێك و تهباخێك بۆ خواردنسازی.
«ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشی كرده سه‌ر هه‌موو عه‌فرینییه‌كان»
هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب به ناوی شه‌عبان حه‌سه‌ن - ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵان قسه‌ی بۆ كردین و وتی، ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشی كرده سه‌ر هه‌موو عه‌فرینییه‌كان و ئه‌وان به‌ناچاری كۆچیان كردووه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وه‌ی كۆچیان كردووه، كۆمینی گوندی ئووم ئهلخۆش ئه‌م شوێنه‌ی بۆ ئاماده‌كردوون و تا ئاستێك توانیویانه وه‌ڵامی پێداویستییه‌كانیان بده‌نه‌وه. ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ڵێت: ئه‌ردۆغان چاوی بڕیوه‌ته خاكی ئێمه، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ین. وتیشی: ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ئێمه داوا ده‌كه‌ین شه‌هبا وه‌ك «ناوچه‌ی ئارام» ڕابگه‌یه‌نرێت.
«میوانداری عهفرینییهكانیان كرد»
گوندی ئووم ئهلخۆش له به‌رانبه‌ر شارۆچكه‌ی مارێ-یه كه له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كان دایه. له‌نێوان گوندی ئووم ئهلخۆش و چه‌ته‌كانی توركیادا، ته‌نیا ٥٠٠-٦٠٠ مه‌تر هه‌یه. په‌یامنێر نووری عه‌دنان كه به‌باشی شاره‌زای هه‌رێمه‌كه‌یه ده‌ڵێت، دوو ساڵ به‌ر له ئێستا له گوندی ئووم ئهلخۆش له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كان شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویداوه. ئێستاش ئه‌و گونده میوانداری عه‌فرینییه‌كان ده‌كات كه به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی ئاواره بوون.
«پێویسته ناوچه‌ی ئارام ڕابگه‌یه‌نرێت»
عه‌دنان وتی: هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی له دژی گوندی ئووم ئهلخۆش به‌رده‌وامه و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له عه‌فرینه‌وه ئاواره‌ی گونده‌كه بوون، ناتوانن له هه‌موو شوێنه‌كانی گونده‌كه جێگیر بن، به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی نزیكن له چه‌ته‌كان. ناوبراو وتی: بۆ ئه‌و عه‌فرینیانه‌ی كۆچیان كردووه بۆ ناوچه‌كه، پێویسته «ناوچه‌ی ئارام» دروست بكرێت.
s.m