ئاگادارییەکی بەپەلە لە خۆبەڕێوەبەری سەبارەت بە خێزانی داعشەکان

خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی و یەکێتی ئەوروپا کرد.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئاگاردارینامەیەکی بەپەلەی لەبارەی ئەو خێزان و بنەماڵانەی داعشەکان کە لە چادرگەی عەین عیسا دەستبەسەرن و ژمارەیەکیان بە هاوکاری چەتەکان توانیان هەڵبێن، بڵاو کردەوە.

لە ئاگادارینامەکەدا هاتووە: "بۆ وڵاتانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعش و کۆمکاری عەرەبی و یەکێتی ئەوروپا و هەموو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو هێرشە سەربازییە دڕندانەیەیە کە لە ەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانەوە بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی تورکیا دەستیپێکردووە، نزیکە دەبێتەوە لە چادرگەی عەین عیسا کە هەزاران ئەندامی خێزانەکانی داعشی لەخۆ گرتووە، ژمارەیەکیشیان بە هاوکاری چەتەکان توانیان هەڵبێن، ئەوەش دوای ئەوە هات کە تۆپبارانی بەردەوام لە دەوروبەری چادرگەکە هەیە، بە مەبەستی هاوکاریکردنی داعش بۆ ژیانەوە بەڕێوەدەچێت.

بۆیە داوا لە هەمووتان دەکەین بەرپرسیارییەتییەکەی هەڵگرن و بەپەلە دەستوەردان بکەن و پێش بە روودانی کارەساتێک بکەن کە تەنیا بۆ سەر سووریا نییە، بەڵکو لە ئەگەری نەمانی کۆنترۆڵ، مەترسیی لە دەرگای هەمووتان دەدات".

هەموو چاودێران کۆکن لەسەر ئەوەی ئامانجی تورکیا لە هێرشکردنە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، پاکتاوکردنی ئەتنیکییە دژی کورد و مەسیحی، هەروەها دووبارە بەرهەمهێنانەوەی داعش و یارمەتیدانی بۆ کۆکرکدنەوە هەموو هێزەکەی، بەتایبەتیش دەبینرێت سوپای تورکیا ئەو زیندانانە تۆپباران دەکات کە داعشەکانی تێدا دەستبەسەرن.