١٠٣ ساڵ به‌ر له ئێستا، ٢٤ی نیسانی ١٩١٥ گه‌لی ئه‌رمه‌نی ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی گه‌وره بوویه‌وه. له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌دا ملیۆن و نیوێك ئه‌رمه‌نی كوژران. ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ڕزگاریان بووبوو، ڕوویان له سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان كردبوو. ئه‌مڕۆ خزمی قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه، له قامیشلۆ مه‌ڕاسیمێكی یادكردنه‌وه‌یان ساز كرد.
ئه‌رمه‌نییه‌كانی قامیشلۆ به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ڕوویان له دێر (كه‌نیسه)ی ئه‌رمه‌نی كرد و به داگیرساندنی مۆم، دوعا و ڕێوڕه‌سمی ئایینی یادی ئه‌و كه‌سانه‌یان كرده‌وه كه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه ژیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌رمه‌نییه‌كان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات قسه‌یان كرد و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد ده‌وڵه‌تی عوسمانی پێشتر كۆمه‌ڵكوژی كرد، ئه‌مڕۆش نه‌وه‌كانیان له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌ردۆغان گه‌لی كورد و گه‌لانی سووریا ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی ده‌كاته‌وه.
ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌ڵێن: ئه‌وانه‌ی دوێنێ له دژی كوشتنی ئه‌رمه‌نییه‌كان بێده‌نگ بوون، ئه‌مڕۆش له دژی كوشتنی كوردان و داگیركردنی عه‌فرین بێده‌نگن.
«هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كان، نایانه‌وێت كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی عه‌فرین ببینن»
دكتۆر سهرۆب عه‌زیز وتی: ئێمه خه‌ڵكی قامیشلۆین. له ساڵی ١٩١٥دا ده‌وڵه‌تی عوسمانی گه‌لی ئه‌رمه‌نی كۆمه‌ڵكوژ كرد و ویستیان له‌ناومان ببه‌ن. هیچ ده‌وڵه‌تێك له به‌رانبه‌ر ئه‌وه نه‌وه‌ستایه‌وه.
«ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه ڕێ له به‌رده‌م ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه گیرابا، ئه‌مڕۆ ئێمه له عاموودێ و قامیشلۆ نه‌ده‌بووین، به‌ڵكو له ئامه‌د، ساسۆن، وان و مووش ده‌بووین. ئێستاش كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئه‌وان به‌رده‌وامن. له عه‌فرین به هه‌مان شێوه هێرش ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵكوژی ده‌كه‌ن. به‌بێ هۆ دیسان گه‌لی كورد، ئه‌رمه‌نی، ئێزدی و عه‌له‌وی ده‌كوژرێن. دێر-ه‌كانی ئێمه له‌و شوێنانه تاڵان ده‌كرێن و ده‌سووتێنرێن. هه‌موو ده‌وڵه‌تان ده‌یبینن و ده‌نگ ناكه‌ن. ئێمه وه‌ك ئه‌رمه‌نییه‌كان ئه‌و هه‌ڵوێسته شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.»
هاوكات دكتۆر ئاسیرڤارت ساركیسیان ده‌ڵێت: ئێمه ئه‌مساڵ وه‌ك هه‌موو ساڵانی دیكه بۆ یادی ملیۆن و نیوێك شه‌هیدمان كه له ٢٤ی نیسانی ١٩١٥ كوژران، لێره‌ین. ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركیا هیچ په‌یوه‌ندی به ئایینه‌وه نییه، هه‌موو كه‌س ئه‌مه ده‌زانێت. ئامانجی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه به زۆر خاكی خۆمان لێ بستێنن و یه‌ك ئه‌رمه‌نیش نه‌هێڵن.
«ئه‌مڕۆ له عه‌فرین هه‌مان شت ده‌كه‌ن. مرۆڤه‌كان ده‌كوژن، ماڵه‌كانیان ده‌سووتێنن و تاڵانیان ده‌كه‌ن. دیسان ده‌ڵێن ئه‌م كارانه له‌پێناو ئایین ده‌كه‌ن. به‌ڵام یه‌ك ئامانجی ئه‌وان هه‌یه، ئه‌ویش توورانه. ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان به هه‌مان ئامانج هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین و ده‌یه‌وێت كوردان له‌ناو ببات. به‌ڵام كه‌س چاوپۆشی له‌مه ناكات و هه‌موو كه‌س له‌پێناو پاراستنی مافی خۆی به‌رخۆدان ده‌كات. ئێمه هه‌میشه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه له ڕۆژه‌ڤدا ده‌هێڵینه‌وه.»
«ئه‌ردۆغان دوژمنی ئه‌رمه‌نی و ژنانی كورده»
شووشانیگ هازاریان ده‌ڵێت: وه‌ك ژنێكی ئه‌رمه‌نی ئێمه زۆر زه‌حمه‌تیمان بینی. له ساڵی ١٩١٥-ه‌وه توركه‌كان زۆریان له ئێمه كوشتن و ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به‌و كوشتنه. ئه‌و كات، ژنانی دووگیان و كۆرپه‌كانیان كه هێشتا له‌دایك نه‌بووبوون، كوژران.
«ئه‌ردۆغان درێژه به زوڵمی ئه‌وانه‌ی پێش خۆی ده‌دات. به ناوی ئایین ئێمه ده‌كوژێت، به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئایینه‌وه نییه. له ڕه‌قا و عه‌فرینیش هه‌مان شتی كرد، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگی نه‌كرد. جیهان هه‌موو له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغانی تێرۆریسته. له عه‌فرین ته‌رمی شه‌هید بارین-یان ڕووت كرده‌وه و سوكایه‌تییان پێكرد. ده‌وڵه‌تانی جیهان ده‌نگی خۆیان له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا نه‌كرد. كاتێك جیهان ده‌نگی نه‌كرد، ئه‌ردۆغانیش درێژه‌ی به كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی خۆی دا. ئێمه وه‌ك ژن له دژی ئه‌مه بێده‌نگ نابین. پێویسته ئێمه وه‌ك ژن ده‌نگی خۆمان بگه‌یه‌نینه جیهان. ئه‌ردۆغان دوژمنی ئه‌رمه‌نی و ژنانی كورد و هه‌موو ژنانی جیهانه.»
«دوژمنی ئێمه یه‌كه، پێویسته ببینه یه‌ك»
لیۆن ئۆرمانیان-یش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان وه‌ك ئه‌رمه‌نییه‌كان وه‌ك ڕۆژێكی ڕه‌ش یادی ٢٤ی نیسان ١٩١٥ ده‌كه‌نه‌وه.
«ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا ویستی ئێمه له‌ناوببات. له ساڵی ١٩١٥دا، كورد و ئه‌رمه‌نی هه‌بوون و ئه‌مڕۆش هه‌ن. له ئه‌رزرۆم، قه‌رس، ئه‌رده‌خان، مووش، به‌دلیس، وان...هتد ئه‌رمه‌نی و كورد له هه‌موو شوێنێك هه‌بوون. ئێمه لێره وه‌ك عه‌ره‌ب، كورد و ئه‌رمه‌نی پێكه‌وه ده‌ژین. له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا، چیان له ئه‌رمه‌نییه‌كان كردووه، ده‌یانه‌وێ ئه‌مڕۆ له دژی كوردانیش بیكه‌ن. ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌میشه ده‌وڵه‌تێكی قڕكه‌ر و بكوژه. هه‌ر وه‌ك ڤیكتۆر هۆگۆش گوتوویه‌تی، له هه‌ر شوێنێك ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌بێت، له‌وێ كۆمه‌ڵكوژی و خراپه‌كاری هه‌یه. پێویسته هه‌موو كورد و ئه‌رمه‌نی ببنه یه‌ك. بژی به‌رخۆدانی گه‌لی كورد، عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌نی. له دژی زوڵم ببنه یه‌ك.»
s.m