ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ته‌بقا دامه‌زرا
هێزه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی ته‌بقا ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ته‌بقا-یان دروست كرد.
هێزه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی ته‌بقا ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ته‌بقا-یان دروست كرد.
له ناوچه‌ی ته‌بقا-ی سووریا هێزه سه‌ربازییه‌كان به مه‌ڕاسیمێك دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ته‌بقا-یان ڕاگه‌یاند. له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا نوێنه‌رانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی سیڤیلی ته‌بقا، ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، فه‌رمانده‌كانی هاوپه‌یمانان، هێزه‌كانی ئاسایش و كه‌سایه‌تیی عه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كه ئاماده بوون.
مه‌ڕاسیمه‌كه به خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد. فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ته‌بقا محه‌مه‌د ڕه‌ئووف سوپاسی ئاماده‌بوانی كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر گرنگی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نه سه‌ربازییه‌كه. ناوبراو گوتی، «دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده ناوچه‌كه‌یان له ده‌ستی داعش ڕزگار كرد، پێویستی به هێزێك هه‌یه كه سنوور و گه‌لان له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان بپارێزێت.»
s.m