ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتی - مه‌سه‌ده ده‌رباره‌ی بارودۆخی عه‌فرین، له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕووسیا و هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد و داوای كرد كه كۆتایی به داگیركردنی شاری عه‌فرین بهێنرێت و ڕێ له گۆڕینی دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه بگرن.
ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند:
«له‌م پڕۆسه‌یه‌دا كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پلان داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵۆزیی سووریا به ڕێبازی سیاسی چاره‌سه‌ر بكات، ده‌وڵه‌تی توركیا به مۆڵه‌ت و ڕه‌زامه‌ندی ڕووسیا شاری عه‌فرینی داگیر كرد. له دوای داگیركردنی عه‌فرین، ده‌وڵه‌تی توركیا به گۆڕینی دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه و جێگیركردنی زیاتر له ٤ هه‌زار چه‌ته له عه‌فرین، به‌رده‌وامه له جموجۆڵه‌كانی بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌تنیكی. له‌م جموجۆڵه‌دا دڕندانه‌ترین هێرش له دژی كۆمه‌ڵی عه‌له‌وی و ئێزدی ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشانه، چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر ژنانی عه‌فرین و ژیانی تاریكیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن. ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به‌مه‌ش ناوه‌ستێت و به هه‌ڵواسینی تابلۆی توركی، زمانی خۆی به زۆرداری به‌سه‌ر گه‌لی ئێمه‌دا ده‌سه‌پێنێت. ئامانجی ئه‌م كرده‌وه دڕندانه‌یه ئه‌وه‌یه كه له شاری عه‌فرین خه‌لافه‌تێكی ئیسلامی دروست بكات. ئه‌و هێزهجیهانییانهی له دژی گۆڕینی دیمۆگرافیای غووته، دووما و قه‌له‌موون وه‌ستانه‌وه، له به‌رانبه‌ر بارودۆخی عه‌فرین دووڕوویه‌تی ده‌كه‌ن و بێده‌نگ ماونه‌ته‌وه.»
«له شه‌هبا ٢٠٠ هه‌زار عه‌فرینی هه‌ن»
ئیلهام ئه‌حمه‌د ده‌ستنیشانی كرد كه زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار هاوڵاتیی عه‌فرینی له كانتۆنی شه‌هبا بڵاوبوونه‌ته‌وه و له‌نێو هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا ده‌ژین. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به خه‌مساردی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا گرتووه.
هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رییه‌كی به‌په‌له ئه‌م پێشنازانهی خسته‌ڕوو:
- پێویسته هه‌موو بڕیارهنێونهتهوهییهكان ده‌رباره‌ی وه‌ستاندنی شه‌ڕ له سووریا جێبه‌جێ بكرێن.
- پێویسته به‌زووترین كات كۆمه‌ك بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین بنێردرێت.
- پێویسته پڕۆژه‌ی گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرین بوه‌ستێنرێت.
- پێویسته كۆتایی بهێنرێت به بوونی هێزهبیانییه داگیركه‌ره‌كان له جه‌رابلووس، عه‌فرین، عه‌زاز و ئیدلب.
- پێویسته له‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و سه‌دان هه‌زار كه‌سه‌ی واری خۆیان جێهێشتووه، بگه‌ڕێنه‌وه عه‌فرین و ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه.
- پێویسته جموجۆڵی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر خاكی سووریا بوه‌ستێنرێت.
- پێویسته سوپای توركیا و گرووپهكانیان له عه‌فرین بخرێنه ده‌ره‌وه.
- پێویسته ڕووسیا زه‌خت له هاوكاره‌كانی خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له دێره‌زۆر به‌ربه‌ست له به‌رده‌م شه‌ڕی دژ به داعش دروست نه‌كه‌ن.
s.m