ئێزدییه‌كانی عه‌فرین «جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور»یان پیرۆز كرد
ئێزدییه‌كانی عه‌فرین كه ئاواره‌ی كانتۆنی شه‌هبا بوون، له كه‌مپی به‌رخۆدان «جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور»یان پیرۆز كرد و به‌ڵێنی به‌رخۆدانیان دووپات كرده‌وه.
ئێزدییه‌كانی عه‌فرین كه ئاواره‌ی كانتۆنی شه‌هبا بوون، له كه‌مپی به‌رخۆدان «جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور»یان پیرۆز كرد و به‌ڵێنی به‌رخۆدانیان دووپات كرده‌وه.
ئێزدییه‌كانی عه‌فرین كه به‌هۆی هێرشی داگیركارانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی، ناچار بوون واری خۆیان جێبهێڵن و ڕوو له كانتۆنی شه‌هبا بكه‌ن، له كه‌مپی به‌رخۆدان جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور-یان پیرۆز كرد كه جه‌ژنێكی دێرینی ئێزدییه‌كانه. ئێزدییه‌كانی عه‌فرین له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڵێنی پێداگرییان له‌سه‌ر به‌رخۆدان و تێكۆشان بۆ ڕزگاركردنی عه‌فرین دووپات كرده‌وه.
لێدوانهڕۆژنامهوانییهكه له لایه‌ن گولێ جافه‌ر به ناوی كۆمه‌ڵه‌ی ئێزدییه‌كان خوێندرایه‌وه. ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه ساڵانی ڕابردوو جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور به شادی و خۆشییه‌وه له عه‌فرین پیرۆز ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی، به‌خه‌مگینی پێشوازی له جه‌ژنه‌كه ده‌كه‌ن.
گولێ جافه‌ر ده‌ستنیشانی كرد كه هێزه‌داگیركه‌ره‌كان جه‌ژنیان لێ تاڵ كردوون، به‌ڵام تا ڕزگاركردنی عه‌فرین به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رخۆدان و تێكۆشان.
«له دژی ئه‌م داگیركارییه به‌رخۆدانێكی گه‌وره هه‌یه. ئێمه باوه‌ڕ و متمانه‌مان به‌م به‌رخۆدانه هه‌یه و دڵنیاین كه به‌سه‌ر ئه‌و پرده‌دا ده‌گه‌ڕێینه‌وه واری پیرۆزی خۆمان كه به‌رخۆدان دروستی كردووه. به‌هۆی پشتگیریی ڕووسیا و بێده‌نگیی ڕای گشتیی جیهان، ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی عه‌فرینیان داگیركرد. پیلانگێڕی وه‌ها ئیدی بۆ ئێمه شتێكی غه‌ریب نییه، چونكه ئه‌وه یه‌كه‌مین پیلانگێڕی نییه كه له دژی كوردان ده‌كرێت.»
له په‌یامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئێزدییه‌كانی عه‌فریندا هاتووه: ئه‌م ڕۆژانه تێده‌په‌ڕن، ئێمه به به‌رخۆدانی خۆمان ڕێگری له‌م پیلانگێڕییانه ده‌كه‌ین. جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له‌سه‌ر خاكی خۆمان ده‌رده‌كه‌ین.
له كۆتایی لێدوانهڕۆژنامهوانییهكهدا، درووشمه‌كانی «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین» و «بژی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م» گوترانه‌وه.
s.m