ده‌وڵه‌تی تورك كه عه‌فرینی داگیركردووه، به دروستكردنی دیوار له ناوچه داگیركراوه‌كان هه‌وڵ ده‌دات هه‌م داگیركارییه‌كه‌ی بۆ هه‌میشه مسۆگه‌ر بكات و هه‌میش سروشتی عه‌فرین تێكدات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌وڵه‌تی تورك له‌م دواییانه‌دا زیاتر له هه‌زار دره‌ختی زه‌یتوونی له گوندی باسۆفان كه گوندێكی ئێزدییه‌كانه، بڕیوه‌ته‌وه. داگیركه‌ر ده‌یه‌وێت به‌م كاره بنكه سه‌ربازییه‌كانی دروست بكات.
ئێزدییه‌كانی عه‌فرین كه له كه‌مپی سه‌رده‌م-ی ناوچه‌ی شه‌هبا جێگیرن، له دژی تاڵانكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا. ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئێزدییه‌كانی عه‌فرین گولێ جهفۆ قسه‌ی كرد و ئیدانه‌ی بێده‌نگیی جیهانی كرد له ئاست داگیركاریی توركیا. هه‌روه‌ها بانگی له ڕژێمی سووریا كرد ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات و عه‌فرین له كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ڕزگار بكات.
s.m