ئێستا لە قامشلۆ هەزاران کەس بۆ عەفرین لە مەیدانن

هەزاران کەس لە خەڵکی شاری قامشلۆ، وەڵامی بانگەوازییەکان بۆ خاوەنداریکردن لە عەفرینیان دایەوە و ڕژانە شەقام و مەیدانەکان.

 

شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، قامشلۆییەکان، بە ڕێپێوان و کۆبوونەوە، هەم پشتیوانییان لە بەرخۆدانی عەفرین کرد، هەم هێرشە داگیرکاریەکانی ڕژێمی تورکیا و تاقمە چەتەکانی بۆ سەر عەفرین سەرکۆنە کرد.

 

هاوکات، زۆر بەتوندی هەڵوێستی، ڕوسیا، ئەمەریکا، ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتوەکانیان شەرمەزار کرد و خواستیان ئەوە بوو ئەو وڵاتانە پێداچوونەوە بە سیاسەتی هەڵەی خۆیاندا بکەنەوە و نەبنە هاوکاری تاوانەکانی ڕژێمی تورک تاقمە چەتەکانی وەک ئەلقاعدە، بەرەی ئەلنوسرە و داعش، کە ئێستە پێکەوە هێرش دەکەنە سەر عەفرینیەکان و ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژیان دەکەنەوە.


لە ئێستاشدا، قامشڵۆییەکان لە کوچە و کۆڵان و شەقامەکانی شارن و درێژە بە چالاکییەکەیان بۆ عەفرین دەدەن.

 

هـ.هـ