ئەمریکا: ڕژێمی سووریا چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپۆ، بانگەشەی ئەوەی کرد، بەشار ئەسەد لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، لە لازقیە چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپۆ، بانگەشەی ئەوەی کرد، بەشار ئەسەد لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، لە لازقیە چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە.

پۆمپۆ وتی، دوای ئەو لێکۆڵینەوەی وڵاتەکەی کردوویەتی، ئاشکرا بووە، ١٩ی ئایار/ ٢٩ی گوڵان لە لازقیە، لە هێرشێکدا گازی کلۆری بەکارهێنراوە. پۆمپۆ ئەوەشی وت چەکی کیمیاوی لە هێرشی ئدلب لەدژی چەتەکانیش بەکار هێنراوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، ڕژێمی ئەسەد چەندین جار هێرشی کیمیاوی کردووە، تا ئێستا هەزاران کەس مردووە و بریندار بوونە و وتی، وڵاتەکەی بۆ کەمکردنەوەی هێرشەکە هاوکاری زیاتر دەکات. پۆمپۆ وتیشی بەو ئامانجەوە هاوکارییەکی ٤.٥ ملیۆن دۆلاری دەدەنە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW).

ک-ش